سەرۆکی سپۆرتینگ هەڕەشە لە یۆکێرێش دەکات لەپای یاخیبوونەکانی

یاریگا –
یانەی سپۆرتینگی پۆرتوگالی بەردەوامن لەسەر پێداگری خۆیان پەیوەست بە نرخی ڤیکتۆر یۆکێرێش و یاخیبوونی ئەو یاریزانە لە راهێنانەکانی وەک فشارێک بۆ دەستباردبوونی لێ و تاقیکردنەوەی ئەزموونێکی دیکە بەتایبەت پرێمەرلیگ کە ئاریسناڵ زۆر بە چڕی هەوڵی گواستنەوەی دەدا.
بۆ تێگەشتن لەسەر ناکۆکی نرخەکان و هەڵوێستی یاریزانە سویدیەکە، خوێنەری ئەم هەواڵەی خوارەوەبە:
بەگوێرەی نوێترین لێدوان لە فێدێریکۆ ڤاراندێسی سەرۆکی سپۆرتینگ، یانەکەی خۆشحاڵ دەبێت ئەگەر کڕیارەکان ئەو نرخە نەدەن کە داوای دەکەن و وتی
ئەگەر یانەکان نرخی بازاڕی ئێستای یۆکێرێش نەدەن ئەوا ئێمە بۆ سێ ساڵی دیکە ئاسوودە دەبین.
هاوکات سەرۆکی یانە پۆرتوگالیەکە پەیامێکی هەڕەشەئامێزی بۆ ئەستێر سویدیەکە نارد لە ئەگەری بەردەوامبوون لە یاخیبوونەکانی و وتی
ئەم ستراتیژیەتەش دۆخەکە زۆر لەسەر خودی یاریزانەکە ئاڵۆزتر دەکات. کەسیس لەسەرووی بەرژەوەندی یانەکەوە نیە، جا ئیتر هەرکێ بێت. ئێستا ئێمە ئارامین. هەمووشتێکیش لە سەروبەندی داخستنی بازاڕەکە چارەسەر دەبێت، یان سزایەکی قورس یان داوای لێبوردن لە گروپەکە.
🚨⚠️ Sporting president Varandas on Gyökeres not showing up for pre-season: “If they don’t want to pay Viktor’s fair market value, we’re very comfortable with that for the next three years”.
“This strategy is also making it more complicated for the player to leave. Nobody is… pic.twitter.com/VPHemfkPFq
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) July 12, 2025