چێڵسی نرخێکی خەیاڵی دەخاتەسەر ئەستێرەیەکی

یاریگا –
چێڵسی نرخێکی خەیاڵیی دەخاتەسەر ئەستێرەیەکی کە کڕیاری لە ئیتاڵیاوە بۆ هاتووەتەپێشەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی مەیڵی بەریتانی، یانەی چێڵسی لە خواستەکانی ئەیسی میلانی ئیتاڵی تێگەشتووە بۆ گواستنەوەی جاکسن کە لە لیستە کورتکراوەکەی رۆسۆنێرییە بۆ هێرشبەری چەق.
سەرچاوەکە زانیویەتی بلووز داوای 100 ملیۆن پاوەند دەکات بۆ دەستبەرداربوون لە یاریزانە سەنیگالیەکە.
جاکسن ئاستی گۆڵکاریی دابەزیووە و لە کۆتا 5 یارییشدا دوو کارتی سووری وەرگرتووە.
ئەوە و هەروەها مەیڵ نووسیویەتی کە گواستنەوەی لیام دێلاپ و جواو پێدرۆ هۆکارێکیترە تا یانە لەندەنیەکە نیکۆلاس بفرۆشێت.
🚨 Chelsea have set a £100M asking price for Nicolas Jackson.
(Source: Mail) pic.twitter.com/XRJQbJDUnt
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) July 12, 2025
یاریزانە 23 ساڵییەکە دوو ساڵ پێش ئێستا بە بڕی 23 ملیۆن پاوەند لە ڤیاڕیاڵەوە گواسترایەوە بۆ ستامفۆردبریج.