ئینگلتەراگرنگترین

ئەستێرەیەكی مانچێستەر یونایتد تووشی پێكان بوو

Yariga App

یاریگا –

ئاندرێ ئۆنانا، گۆڵپارێزی كامێرۆنی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی تووشی پێكان بوو.

ئۆنانا لە هاوینی 2023 لە ریزەكانی ئینتەر میلانەوە بە بەهای 50.2 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتدەوە كرد.


بە گوێرەی زانییارییەكانی تێلێگراف، ئۆنانالە ماسولكەكانی قاچیدا تووشی پێكان بووە و بەهۆیە ناتوانێت ئامادەكارییەكانی لەگەڵ یانەكەی بۆ وەرزی نوێ دەستپێبكات.

پێشبینی دەكرێت گۆڵپارێزە كامیرۆنیەكە بەهۆی پێكانەكەیەوە بۆ ماوەی دوو مانگ لە یاریگاكان دووربكەوێتەوە.

بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، روبن ئامۆریم بە جدی بیر لە گرێبەستكردن لەگەڵ گۆڵپارێزێكی نوێ دەكاتەوە.

ئۆنانا وەرزی رابردوو بەشداری 50 یارییكرد و لە یازدە یاریی تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنێ هێشتەوە و 65 گۆڵیلێكرا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button