فەرمی؛ راهێنەرێکی ناودار گەڕایەوە سێریا ئەی
دووبارە راهێنەرایەتی لا ڤیۆلا دەکات

یاریگا –
بەشێوەیەکی فەرمی ستیفانۆ پیۆلی، پۆستی راهێنەرایەتی فیۆرێنتینای ئیتاڵی وەرگرت.
یانەی فیۆرێنتینا بەفەرمی راگەیاند، لەگەڵ ستیفانۆ پیۆلی، راهێنەری ئیتاڵی گەیشتوونەتە رێککەوتن و گرێبەستێکیان بۆ ماوەی سێ وەرز و تاوەکو هاوینی 2028 لەگەڵیدا واژۆ کردووە.
پیۆلی هاوینی رابردوو لە پۆستی راهێنەرایەتی ئەیسی میلان دوورخرایەوە و پۆستی راهێنەرایەتی نەسڕی وەرگرت، بەڵام لەگەڵ یانە سعوودیەکە سەرکەوتوو نەبوو، لەم هاوینە دوورخرایەوە.
Stefano Pioli is the Fiorentina head coach💜⚜️#forzaviola #fiorentina pic.twitter.com/NhWML5SIT6
— ACF Fiorentina English (@ACFFiorentinaEN) July 12, 2025
لەگەڵ نەسڕ لە 44 یاری 28 بردنەوە و 7 یەکسان و 9 دۆڕانی هەبوو، کە ئەو راهێنەرە ئیتاڵییە نەیتوانی هیچ نازناوێک بۆ یانە بەدەست بهێنێت و لە بەرامبەر هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 5.5 ملیۆن یۆرۆ لە یانە سعوودییەکە وەردەگرێت.
پیۆلی پێشتر راهێنەرایەتی یانەکانی ئەیسی میلان، فیۆرێنتینا، ئینتەر میلان، لازیۆ و بۆلۆنیای کردووە و وەرزی 2021/2022 نازناوی سێریا ئەی لەگەڵ میلان بەدەستهێنا.