ئه‌وروپاگرنگترین

ڤان خال بە گریانەوە هەواڵی خۆش لەبارەی نەخۆشییە کوشندەکەی ئاشکرا دەکات

"بەسەر شێرپەنجە سەرکەوتم"

Yariga App

یاریگا –

لویس ڤان خال، راهێنەری هۆڵەندی بەسەر نەخۆشی شێرپەنجە سەرکەوت و ئێستا کەسێکی تەندروستە.

ڤان خال لە چاوپێکەوتنێکی نوێی لە پڕۆگرامی تەلەڤیزیۆنی هومبێرتۆ زانیاری نوێ لەبارەی نەخۆشییەکەی ئاشکرا دەکات و رایگەیاند شێرپەنجەی پرۆستاتی تێپەڕاندووە و بەتەواوی چاکبووەتەوە.

شێرپەنجەم تێپەڕاند، لەماوەی دوو ساڵی رابردوو بەدەست نەخۆشییەکەم ناڵاندوومە، رووبەڕووی زەحمەتی زۆر بوومەتەوە و چەندین نەشتەرگەریم بۆ کراوە، بەڵام لە کۆتاییدا بەسەر شێرپەنجەکەم سەرکەوتم، چەند مانگ جارێک پشکنینم بۆ دەکرێت و بەردەوام تەندروستیم بەرەو باشتر دەچێت و ئێستا توانای جەستەییم زۆر باشە.

هاوکات راهێنەرە هۆڵەندییەکە رایگەیاند، ئامادەیە بگەڕێتەوە لاکێشەی سەوز.

بەهۆی نەخۆشییەکەم لە کاری راهێنەرایەتی دوورکەوتمەوە، بەڵام ئێستا بەتەواوی بۆ گەڕانەوە ئامادەم و دەمەوێت ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەیەک لەئەستۆ بگرم.

راهێنەرە 73 ساڵانییەکە راهێنەرایەتی ئایاکس، بارسێلۆنا، ئالکمار، بایرن میونشن، مانچێستەر یونایتد و هەڵبژاردەی هۆڵەندای کردووە.

لە 928 یاریی سەرپەرشتی تیپەکانی کردووە، 563 یاریی بردووەتەوە، 183 یاریی دۆڕاندووە و لە 182 یاریی یەکسانبووە.

دیارترین دەستکەوتی کاروانی راهێنەرایەتی لەگەڵ ئایاکس بوو، کە لە وەرزی 94/95 نازناوی چامپیۆنزلیگی بۆ یانە هۆڵەندییەکە بەدەستهێنا.

لەسەر ئاستی خولە ناوخۆییەکان دوو نازناوی لالیگای لەگەڵ بارسێلۆنا و نازناوێکی بۆندسلیگای بۆ بایرن میونشن و چوار نازناوی خولی هۆڵەندای بۆ ئایاکس بەدەستهێناوە.

جیا لەوانە، نازناوێکی یۆرۆپالیگ، دوو نازناوی جامی سوپەری ئەوروپا، یەک جامی ئەڵمانیا، یەک جامی یەکێتی ئینگڵتەڕا، یەک جامی شای ئیسپانیا، یەک جامی سوپەری ئەڵمانیا، یەک جامی هۆڵەندا، یەک جامی کیشوەرەکان و سێ جامی سوپەری هۆڵەندای بەدەستهێناوە.

لە جامی جیهانی 2022 هەڵبژاردەی هۆڵەندای گەیاندە قۆناخی چارەکی کۆتایی و لەسەر دەستی ئەرجەنتین بەلێدانی یەکلاییکەرەوە ماڵاواییان کرد و ڤان خال دوای ئەو مۆندیالە لە کارەکەی دابڕا.

بابەتی زیاتر

Back to top button