عێراقکوردستانگرنگترین

پریڤیوی یاریی زاخۆ VS شوڕتە؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ کاتژمێر 20:00 لە قۆناخی پێشکۆتایی جامی عێراق، زاخۆ لە یاریگای خۆی میوانداری شوڕتە دەکات، ئەدهەم موخادەمە ناوبژیوانی یارییەکە دەبێت و سوڵتان ئیبراهیم ناوبژیوانی ڤاری یارییەکە دەبێت.

تۆڕی وەرزشی یاریگا لە فەیسبووک و یوتیوب بە كۆمێنتاری راستی میهرەبانی یارییەکە بە بەرزترین کواڵێتی  دەگوازێتەوە.

بەگوێرەی پێشبینی بەکارهێنەرانی ئەپڵیکەیشنی یاریگا کە 932 کەس بەشدارییان کردووە، زاخۆ ٪60 چانسی بردنەوەی هەیە و ٪20 پێشبینی دەکەن شوڕتە بباتەوە و ٪20ـش بڕوایان وایە یەکسان بن و یارییەکە دەچێتە کاتی زیادکراو.

بەگوێرەی پێشبینی ChatGPT ئەمڕۆ یارییەکە لە ئاستێکی بەرزدا دەبێت بەڵام شوڕتە کەمێک چانسی بردنەوەی زیاترە.

بەهۆی ئەوەی یارییەکە لە یاریگای زاخۆیە دۆخەکە جیاواز دەبێت، یاریگای زاخۆ یەکێکە لە مەترسیدارترین یاریگاکان بۆ رکابەرەکانی یانەکە و هاندەرانی یانەکە کاریگەری زۆریان لەسەر ئەنجامەکان دەبێت.

شوڕتە زۆر جار لەدەرەوەی یاریگای خۆی ئاستی بەرزە، بەڵام لە هەموو گەشتێکی دەرەوەی یاریگای خۆی ئاستی جێگیر نییە، کەشی یاریگای زاخۆ و بەرگرییە تووندەکەی زاخۆ لە بەرژەوەندییان نابێت و رووبەڕووی کێشە دەبنەوە.

بەڵام پێکهاتەی شوڕتە تۆکمەترە، لەو خاڵەدا چانسی یانەکە بۆ بردنەوە زیاترە و پێشبینی دەکەم شوڕتە %55 چانسی بردنەوەی هەبێت و زاخۆش %45 چانسی بردنەوەی هەیە و رەنگە یارییەکە 2-1 کۆتایی بێت.

ئامارەکانی رووبەڕووبوونەوەیان

شوڕتە سەرەڕای ئەوەی پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق بوو، بەڵام لە یاریی چوون و گەڕانەوەی خولەکە بەرامبەر زاخۆ تامی بردنەوەی نەکرد و هەردوو یارییەکەی دۆڕاند.

لە 7ـی دێسێمبەری 2024 یارییەکانی گەڕی دەیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، زاخۆ بووە میوانی شوڕتە و بە تاکە گۆڵێکی گوستاڤۆ هێنریکی، هێرشبەری بەڕازیلی یارییەکەی بردەوە.

هەروەها لە 4ـی نیسان و لە یارییەکانی گەڕی 26، زاخۆ لە یاریگا تۆقێنەرەکەی خۆی میوانداری شوڕتەی کرد و 2-0 یارییەکەی بردەوە و ئێچیتا دێپیوتی، هێرشبەری ناجێری و ئەمجەد عەتوانی عێراقی گۆڵەکانیان کرد.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی یارییەکە

زاخۆ: عەلی کازم، ئەحمەد ئیبراهیم، پاتریک مارسێلینۆ، یوسف رائد، محەمەد ئەبو حەشیش، ئالیو ئادەم، محەمەد عەلی عەبود، ئەحمەد یاسین، محەمەد ئەسوەد، ئێچیتا دێپیوتی، ناسڕ محەمەدۆ.

شوڕتە: سەجاد جاسم، ئەحمەد باسل، ئەیووب موودن، ئاکام هاشم، ئەحمەد یەحیا، حوسێن عەلی، رێوان ئەمین، عەبدولمەجید مۆمین، بەسام شاکر، مەحموود مواس، موهەنەد عەلی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button