ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ ئەمڕۆ ئالڤارۆ کارێراس دەگاتە مەدرید

ریال مەدرید گرێبەستێکی دیکەی یەکلاییکردەوە

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید گرێبەستی ئالڤارۆ کارێراس، بەرگریکاری لاوی یانەی بێنفیکا کۆتایی پێدەهێنێت.

رۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ ئالڤارۆ کارێراس گەشتی مەدرید دەکات، وادەی پشکنینی پزیشکی یاریزانەکە دیاریکراوە و کارێراس بووەتە یاریزانێکی نوێی ریال مەدرید.

هاوکات مانچێستەر یونایتد پشتڕاستیکردووەتەوە، بڕگەی گەڕاندنەوەی یاریزانەکە بۆ یانەکەیان چالاک ناکەن و بە یەکجاری دەستبەرداری دەبن، کە بەرگریکارە لاوەکە لە شەیتانە سوورەکانەوە پەیوەندی بە بێنفیکا کردووە و مانچێستەر دەیتوانی جارێکی دیکە بیگەڕێنێتەوە یانەکەی.

ریال مەدرید لەبەرامبەر گواستنەوەی کارێراس 50 ملیۆن بە بێنفیکا دەدات، پارەدانەکە بە چەند قیستێکی جیاواز دەبێت.

کارێراس لە 2017 لە دێپۆرتێڤۆی ئیسپانی پەیوەندی بەتیپی لاوانی ریال مەدرید کردووە و تاوەکو 2020 لە لۆس بلانکۆس ماوەتەوە.

لە هاوینی 2020 پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد کردووە، لە 2020 تاوەکو 2024 شەیتانە سوورەکان سێجار یاریزانەکەیان بەشێوەی خواستن بە پۆرتسمس، گرانادا و بێنفیکاداوە.

یانە پۆرتوگالییەکە لە هاوینی 2024 بەبڕی 6 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستەکەی کرد بە هەمیشەیی. تاوەکو هاوینی 2029 بە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە بەبڕی 50 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی لەگەڵ واژۆکرد.

ئالڤارۆ کارێراس بەدرێسی بێنفیکا بەشداریی 68 یاریی کردووە، 5 گۆڵی کردووە و 6 گۆڵیشی دروستکردووە. نازناوێکی جامی خولی پۆرتوگالی لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button