بازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ ئەمڕۆ ئەستێرەیەک دەگاتە مەدرید و چارەنووسی ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا یەکلاییدەبێتەوە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ ئالڤارۆ کارێرس گەشتی مەدرید دەکات و پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت – فابریزۆ رۆمانۆ

بارسێلۆنا لە نوێکردنەوەی گرێبەستی فرێنکی دی یۆنگ، ناوەڕاستکاری هۆڵەندی نزیکبووەتەوە – سپۆرت

ئارسیناڵ ئامادەیە دەستبەرداری لیاناردۆ ترۆسارد، ئەستێرەی بەلجیکی ببێت و فەنەرباچێ لەگەڵ یاریزانەکە رێککەوتووە – تایمز 

مارسیلیا لەگەڵ پیێر ئێمریک ئۆبامیانگ، هێرشبەری گابۆنی لەگفتوگۆدایە و دەیەوێت بگەڕێنێتەوە یانەکە – سکای سپۆرتس

هانزی فلیک بە تێر شتیگنی راگەیاندووە بۆ وەرزی نوێ ئەو گۆڵپارێزە ئەڵمانییە لە پلانەکانیدا نییە – کادینا کۆپێ

لە سەرەتای ئەم هەفتەیە لوکا مۆدریچ گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەیسی میلان واژۆ دەکات – لاگازێتا دێلۆ سپۆرت

ئەیسی میلان، نیکۆڵاس جاکسن، هێرشبەری چێڵسی کردووەتە ئامانج و دڵنیایە دەتوانێت بە نرخێکی کەم یاریزانەکە بەدەستبهێنێت – سکای سپۆرتس

ئەمڕۆ رۆژێکی گەورە دەبێت لە چیرۆکی پەیوەندیکردنی ڤیکتۆر یۆکێرێش بە ئارسیناڵ و یاریزانەکە جارێکی دیکە رەتکردووەتەوە بگەڕێتەوە مەشقەکانی سپۆرتینگ – بێن جەیکبز

 

بابەتی زیاتر

Back to top button