عێراقکوردستان

قوەجەوییە یاریزانێکی کاریگەری بۆ یارییەکەی دهۆک لە دەستدا

دهۆک لە یاریی پێش کۆتایی جامی عێڕاق میوانداری جەوییە دەکات

Yariga App

یاریگا –

پێش یارییەکەیان بەرامبەر دهۆک لە یاریی پێش کۆتایی جامی عێڕاق، قوەجەوییە یاریزانێکی کاریگەری لە دەستدا.

شەممە ( 12ـی تەمموزی 2025 ) کاتژمێر 8ـی شەو دهۆک لە یاریی پێش کۆتایی جامی عێڕاق میوانداری قوەجەوییە دەکات، بۆ ئەم یارییە قوەجەوییە بێبەش دەبێت لە توانای عیسام سوبحی هێرشبەری پیشەگەری عومانی کە بە هۆی پێکانەوە ناتوانێ یاریی بۆ هەڵۆکانی بەغدا بکات.

دهۆک و قوەجەوییە لە مێژووی جامی عێڕاق چوار یارییان بەرامبەر یەکتر کردووە، لە 2016 لە یاریی چوون دهۆک 4 _ 1 براوە بوو، لە یاریی گەڕانەوە قوەجەوییە 3 _ 0 یارییەکەی بردەوە و لە قۆناخی پێش کۆتایی دهۆکی دوورخستەوە، لە 2001 دهۆک لە یاریگای خۆی 1 _ 0 لە جەوییەی بردەوە، لە یاریی گەڕانەوە جەوییە 3 _ 1 سەرکەوتنی بەدەستهێنا و دهۆکی لە پاڵەوانێتیەکە دوورخستەوە.

لە قۆناخی هەشتی جامی عێڕاق دهۆک لە مینای بردەوە بە ئەنجامی 3 _ 1 و بە هەمان ئەنجامیش قوەجەوییە نەجەفی لەم قۆناخە کردە دەرەوەی پاڵەوانێتیەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button