
یاریگا –
بەشێوەیەکی فەرمی یانەی رۆما گرێبەستی مایڵ سڤیلار، گۆڵپارێزی بەلجیکی نوێکردەوە.
یانەی رۆما بەفەرمی رایگەیاندووە، لەگەڵ مایڵ سڤیلار گەیشتوونەتە رێککەوتن و گرێبەستی گۆڵپارێزە بەلجیکییەکەیان بۆ سێ وەرزی دیکە و تاوەکو هاوینی 2030 نوێکردووەتەوە.
🟨🟥 Svilar extends his contract until 2030
🐺Congratulations, Mile!
📄 https://t.co/hAD6kkz84G#ASRoma pic.twitter.com/aAfs76H0hC
— AS Roma English (@ASRomaEN) July 11, 2025
گۆڵپارێزە بەلجیکییەکە لە هاوینی 2022 بێبەرامبەر پەیوەندی بە رۆما کرد و لە هاوینی 2027 گرێبەستەکەی بەسەردەچوو.
ئەیسی میلان هەوڵیدا بۆ شوێنی مایک ماینانی فەڕەنسی گرێبەست لەگەڵ سڤیلار واژۆ بکات، بەڵام پەیوەندیکردنی ماینان بە چێڵسی شکستیهێنا و گۆڵپارێزە فەڕەنسییەکە لە میلان مایەوە، بەو هۆیە رۆما توانی ئاسانتر گرێبەستی گۆڵپارێزەکەی نوێبکاتەوە.
گۆڵپارێزەکە لە ساڵی 1999 لەدایکبووە، وەرزی رابردوو ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و لە 16 یاریی تۆڕی گۆڵەکەی بەخاوێنی پاراست. لەوکاتەوەی پەیوەندی بە رۆما کردووە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 86 یاریی کردووە.