ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ بارسێلۆنا دووەم گرێبەست رادەگەیەنێت

ئەمڕۆ گرێبەستەکە واژۆ دەکرێت..

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ بارسێلۆنا دووەم گرێبەستی مێرکاتۆی هاوینە واژۆ دەکات و یاریزانێکی دیکە دەگوازێتەوە.

رۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ روونی بەرداخچی دەگاتە بارسێلۆنا، واژۆ لەسەر پەڕاوەکانی گرێبەستەکەی دەکات و دەبێتە یاریزانی نوێی یانە کاتالوونیەکە.

یاریزانە 19 ساڵانییەکە یەکشەممەی رابردوو بە سەرکەوتوویی پشکنینی پزیشکی بۆ کرا، بەبڕی 2 ملیۆن یۆرۆ لە کۆپنهاگنەوە پەیوەندی بە بارسا دەکات.

بەرداخچی کە لە باڵی راست یاریی دەکات و لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 7.5 ملیۆن یۆرۆیە، تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ گرێبەستی لەگەڵ کۆپێنهاگن هەیە، کە ئەو یاریزانە سویدییە لە هەڵبژاردەی ژێر 21 ساڵانی سوید لە 9 یاری 2 گۆڵی کردووە.

یاریزانە لاوەکە لە تیپی لاوانی کۆپێنهاگنەوە پێگەیشتووە و هەر لەو یانە دانیمارکییە پێگەیشتووە، کە لەگەڵ تیپی یەکەمی یانەکە لە 84 یاری 15 گۆڵ و ئەسیستێکی کردووە.

بارسێلۆنا لەم هاوینە تاوەکو ئێستا یەک گرێبەستی واژۆ کردووە، ئەویش خوان گارسیای گۆڵپارێزی ئیسپانیۆل بوو بە بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەکە کرد و بەرداخچی دەبێتە دووەم گرێبەستی هاوینەی بارسا.

بابەتی زیاتر

Back to top button