ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئێستا؛ هانزی فلیک رووناکی سەوز بۆ راشفۆرد هەڵدەکات

راشفۆرد ئامانجی ژمارە یەکە..

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی مارکوس راشفۆرد، هێرشبەری مانچێستەر یونایتد دەستپێدەکاتەوە.

رۆژنامەنووسی سکای ئەڵمانیا، فلۆریان پلێتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا دووبارە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی مارکوس راشفۆرد دەستپێدەکاتەوە و ئەمجارە ئامادەن هەموو شتێک لەپێناو گواستنەوەی بکەن و بە هەموو هێزێک هەوڵی یەکلاییکردنەوەی گرێبەستەکە دەدەن.

دوای بێهێوابوون لە گواستنەوەی نیکۆ ویڵیامس، لویس دیاز بووە ئامانجی یەکەمی بارسێلۆنا، بەڵام لیڤەرپوول ئامادە نییە دەستبەرداری هێرشبەرە کۆڵۆمبییەکە ببێت.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ئێستا راشفۆرد ئامانجی ژمارە یەکی بارسێلۆنایە، چەند رۆژێک لەمەوبەر هانزی فلیک، راهێنەری یانەکە رووناکی سەوزی بۆ گرێبەستەکە هەڵکردووە و رەزامەندی بۆ گواستنەوەی راشفۆرد دەربڕیووە.

یاریزانە 27 ساڵانییەکە شوێنی لە پێکهاتەی رۆبن مامۆریم نەماوە و بڕیاریداوە لەم هاوینە مانچێستەر یونایتد جێبهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button