ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ جۆردان هێندەرسن لەگەڵ یانەیەکی پرێمەرلیگ رێککەوت

دەگەڕێتەوە ئینگڵتەڕا..

Yariga App

یاریگا –

جۆردان هێندەرسن، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا لەگەڵ برێنتفۆرد رێککەوت و دەگەڕێتەوە پرێمەرلیگ.

هێندەرسن چەند دوێنێ بەفەرمی بە رێککەوتنێکی هاوبەش گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئایاکسی هۆڵەندی هەڵوەشاندەوە و ماڵاوایی لە یانەکە کرد.

رۆژنامەنووسی تۆڕی ئاتلێتیک دەیڤد ئۆرنشتاین بڵاویکردووەتەوە، یانەی برێنتفۆرد لەگەڵ جۆردان هێندەرسن گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و هێندەرسن بە خۆڕایی گرێبەستێک بۆ ماوەی دوو وەرز و تاوەکو هاوینی 2027 لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە واژۆ دەکات.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، لە زۆرینەی خولەکانی جیهان ئۆفەر پێشکەش بە ناوەڕاستکارە 35 ساڵانییەکە کراوە، بەڵام گەڕانەوە بۆ ئینگڵتەڕا لە پێشینەی کارەکانی بووە.

ئۆرنشتاین ئاماژەی بەوەش کردووە لە کۆتایی هەفتە پشکنینی پزیشکی بۆ یاریزانەکە دەکرێت و گرێبەستەکەی واژۆ دەکات، بەڵام وەک رێزگرتنێک لە مەرگی دیێگۆ جۆتا، تاوەکو هەفتەی داهاتوو گرێبەستەکە راناگەیەندرێت.

لەم هاوینە ئەستێرەکانی برێنتفۆرد کۆچی بەکۆمەڵ دەکەن، تۆماس فڕانکی راهێنەر دوای حەوت ساڵ ماڵاوایی لە یانەکە کرد و بووە راهێنەری تۆتنهام.

کریستیان نۆرگارد، ناوەڕاستکاری بە ئەزموونی یانەکەش پەیوەندی بە ئارسیناڵ کرد و مارک فلیکن، گۆڵپارێزی سەرەکی تیپەکە پەیوەندی بە بایەر لیڤەرکوزن کرد و بڕایان ئێمبوێمو، ئەستێرەی یەکەمی تیپەکە لە پەیوەندیکردن بە مانچێستەر یونایتد نزیکە.

هێندەرسن لە هاوینی 2023 بەبڕی 14 ملیۆن یۆرۆ لە لیڤەرپوولەوە پەیوەندی بە ئیتیفاقی سعوودی کرد، بەڵام تەنیا دوای شەش مانگ سعوودیەی جێهێشت و پەیوەندی بە ئایاکسی هۆڵەندی کرد، دوێنێ 10ـی تەمووز بەفەرمی ئایاکسی جێهێشت.

بابەتی زیاتر

Back to top button