ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ تۆتنهام گرێبەستێكی گەورەی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

بە فەرمی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی گواستنەوەی محەمەد قودوس ئەستێرەی هەڵبژاردەی گانا و یانەی وێستهامی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

هەژماری فەرمی تۆتنهام لە پلاتفۆرمی ئێكس پەیوەندیكردنی محەمەد قودوسی بە ریزەكانی یانەكەیەوە راگەیاند.


محەمەد قودوس بە بەهای 55 ملیۆن پاوەند و بۆ ماوەی شەش ساڵ پەیوەندی بە سپێرزەوە كرد.

ئەستێرەكەی گانا لە هاوینی 2023 لە ریزەكانی ئەیاكسەوە بە بەهای 43 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە وێستهامەوە كرد.

قودوس لەگەڵ وێستهام بەشداری 80 یارییكردووە و توانیویەتی 19 گۆڵ بكات و 13 گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button