ئینگلتەراگرنگترینیاریگا

هاندەرانی ئارسیناڵ هەڵمەتێکیان لە دژی هەوڵێکی یانەکەیان دەستپێکردووە

Yariga App

یاریگا –

هاندەرانی ئارسیناڵ دەستیانکردووە بە هەڵمەتێکی بەرفراوان لە دژی هەوڵێکی یانەکەیان بۆ گواستنەوەی یاریزانێک.

گەنەرز ئەمڕۆ بە گواستنەوەی كریستیان نۆرگاردی دانیماركی و ناوەڕاستی پێشووی یانەی برێنتفۆردی ئینگلیزی سێیەمین گرێبەستی مێرکاتۆی هاوینەی ئەنجامدا کە پێشتر کێپا ئاریزابالا و مارتن زوبیمێندیان گواستبووەوە. تا ئێستاش لە گفتوگۆکانیان بەردەوامن بۆ تەواوکردنی وردەکاریی گرێبەستی نۆنی ماودێکی لە یانەی چێڵسی. بەڵام رووبەڕووی هەڵمەتی هاندەرانیان بوونەتەوە.

فەرمی؛ ئارسیناڵ سێیەم گرێبەستی راگەیاند

کۆتا زانیارییەکان باس لەوەدەکەن مادوێکی تەمەن 23  ساڵ بە مەرجە کەسییەکانی ئارسیناڵ رازی بووە و بە گرێبەستێکی 5 ساڵە و بەهای 50 ملیۆن پاوەند ستامفۆردبریج جێدەهێڵێت و روودەکاتە یاریگای ئیماراتس.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی تەلەگرافی ئینگلیزی، هاندەرانی یانە لەندەنیەکە نایانەوێت مادوێکی بگوازرێتەوە ریزی تۆپچییەکان.

تەلەگراف هۆکاری هەڵمەتەکەی هاندەرانی تۆپچیەکانی ئاشکراکردووە و نووسیویەتی ئەوان داوا دەکەن یانەکەیان گواستنەوەی باشتر ئەنجام بدەت جیاواز لە مێرکاتۆیەکانی رابردوو.

هەر بەپێی ئەو سەرچاوەیە، تا کاتی بڵاوکردنەوەی هەواڵەکەیان کە چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر بووە، 3 هەزار واژۆ کۆکرابووەوە لە دژی پلانی گواستنەوەی مادوێکی.

یاریزانە ئینگلیزیەکە بە یەکێک لە ئاستبەرزەکانی چێڵسی دادەنرێت. وەرزی رابردوو لە 32 بەشدارییدا لە پرێمەرلیگ کە 27 جاریان سەرەکی بوو، توانی 7 گۆڵ و سێ ئەسێست بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button