یانەیەکی ناوداری ئیتاڵیا چووەپێشەوە بۆ گواستنەوەی ئەستێرەکەی فلامینگۆ

یاریگا –
یانەیەکی ناوداری ئیتاڵیا ئامانجی خۆی لە بەڕازیل دەستنیشانکردووە و ئۆفەری پێشکەشکردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، یانەی رۆما سەرسامە بە تواناکانی ویسلی فرانسای یانەی فلامینگۆ و بۆ گواستنەوەی پەیوەندییان بە یانە بەرازیلیەکەیەوە کردووە.
ویسلی ئەگەرچی لەگەڵ هەڵبژاردەی سێلیساویش دەرکەوتووە، بەڵام تواناکانی ئەو زیاتر لە مۆندیالی یانەکان دەرکەوت کاتێک لەگەڵ فلامینگۆ گەیشتنە قۆناخی 16ی پاڵەوانێتیەکە و لەوێ بایرن میونشن لێی بردنەوە.
رۆمانۆ ئاشکرایکردووە یانەکەی پایتەختی ئیتاڵیا بڕی 20 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی ئەو بەرگریکارەی لای راست تەرخانکردووە، بەڵام فلامینگۆ رەتیکردووەتەوە و داوای نزیکەی 25 ملیۆن دەکات.
رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکە ئەوەشی زانیوە کە پێشتر یانەی زێنیتی رووسی نزیکەی 25 ملیۆنی دابوو، بەڵام یاریزانە 21 ساڵیەکە رەتیکردبووەوە چونکە رۆما پەسەند دەکات.
🚨🟡🔴 AS Roma approached Flamengo with initial valuation around €20m for Wesley, after agreement done with the player.
Flamengo want around €25m as Zenit St Petersburg offered, but player rejected as he prefers Roma.
🎥🇮🇹 https://t.co/bgctQ9MozS pic.twitter.com/QXWLdHTztt
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) July 10, 2025
گورگەکانی پایتەخت وەرزی داهاتوو لەژێر سەرپەرشتی جیان پیێرۆ گاسپێرینی لە یۆرۆپالیگ بەشداریی دەکەن، بۆ ئەوەش دەیانەوێ بژاردەکانی بەردەست راهێنەرە بەئەزموونەکە زیاتر بکەن.