بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

فەرمی؛ ئەستێرەیەک پەیوەندی بە هیلالەوە كرد

Yariga App

یاریگا –

بە فەرمی تیۆ هێرناندێز ئەستێرەی فەڕەنسی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی پەیوەندی بە هیلالی سعوودیەوە كرد.

هەژماری فەرمی هیلال لە پلاتفۆرمی ئێكس گواستنەوەی تیۆ هێرناندێزی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.


تیۆ هێرناندێز بە گرێبەستێک بە بەهای 25 ملیۆن یۆرۆ و بۆ ماوەی سێ ساڵ و تاوەكو 2028 پەیوەندی بە هیلالەوە كرد لەگەڵ ئەو یانەیە درێسی ژمارە 19دەپۆشێت

.

تیۆ لە هاوینی 2019 بە بەهای 22.8 ملیۆن یۆرۆ لە ریال مەدریدەوە پەیوەندی بە ئەیسی میلانەوە كرد.

وەرزی رابردوو لەگەڵ میلان بەشداری 49 یارییكرد و توانی پێنج گۆڵ بكات و شەش گۆڵیش درووستبكات.

لەگەڵ ئەیسی میلان 262 یارییكرد 34 گۆڵی كرد و 45 گۆڵیشی درووستكرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button