ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ گۆڵکارێکی ناودار گەڕایەوە سێریا ئەی

سێیەم یانەی ئیتاڵییە درێسیی دەپۆشێت..

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی ئێدین دزیکۆ گەڕایەوە سێریا ئەی و پەیوەندی بە فیۆرێنتینا کرد.

یانەی فیۆرێنتینا رایگەیاند، بەشێوەیەکی فەرمی لەگەڵ ئێدین دزیکۆ، هێرشبەری بۆسنی گەیشتوومەیە رێککەوتن و گرێبەستیان بۆ ماوەی دوو وەرز لەگەڵ هێرشبەرە 39 ساڵانییەکە واژۆکردووە.

دزیکۆ لەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ فەنەرباچێی تورکی کۆتاییهات و بەخۆڕایی پەیوەندی بە یانە ئیتاڵییەکە کرد.

هێرشبەرە بۆسنییەکە پێشتر لە سێریا ئەی یاریی بۆ یانەکانی رۆما و ئینتەر میلان کردووە، لە پرێمەرلیگ یاریی بۆ مانچێستەر سیتی کردووە و لە ئاڵمانیاش درێسی فۆڵفسبورگی پۆشیووە.

بەدرێسی سەرجەم یانەکان بەشداریی 837 یاریی فەرمی کردووە، 369 گۆڵی کردووە و 153 گۆڵی دروستکردووە.

دوو نازناوی پرێمەرلیگ، نازناوێکی بۆندسلیگا، دوو جامی ئیتاڵیا، یەک جامی یەکێتی ئینگڵتەڕا، یەک جامی خولی ئینگڵتەڕا و دوو نازناوی جامی سوپەری ئیتاڵیای بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button