ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ ئارسیناڵ سێیەم گرێبەستی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ بەشێوەیەکی فەرمی كریستیان نۆرگاردی دانیماركی و ناوەڕاستی پێشووی یانەی برێنتفۆردی ئینگلیزی گواستەوە ریزەكانی.

ئارسیناڵ بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، لەگەڵ كریستیان نۆرگارد، ناوەڕاستی دانیماركی گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و گرێبەستێکی بۆ ماوەی دوو وەرز لەگەڵ بژاردەی نوێکردنەوەی بۆ وەرزێکی دیکە لەگەڵ یاریزانە 31 ساڵانییەکە واژۆکردووە.

ئارسیناڵ لەبەرامبەر گواستنەوەی یاریزانەکە 15 ملیۆن پاوەند بە برێنتفۆرد دەدات و نۆرگارد درێسی ژمارە 16ـی گەنەرز دەپۆشێت.

ئارسیناڵ لە مێركاتۆی هاوینەدا تاوەكو ئێستا گرێبەستی لەگەڵ كێپا ئاریزابالاگا و مارتن زوبیمێندی و کریستیان نۆرگارد واژۆكردووە.

نۆرگارد لە هاوینی 2019 بەبڕی 3.50 ملیۆن یۆرۆ لە فیۆرێنتیناوە پەیوەندی بە برێتفۆرد کرد و تاوەکو 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەبوو.

بەدرێسی برێنتفۆرد لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 196 یاریی کردووە، 13 گۆڵی کردووە و 18 گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button