ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

لەناو ماڵی ریال مەدرید هەمووان حەپەساون؛ بە زووترین کات پێرێز و ئاڵۆنسۆ کۆدەبنەوە و بڕیار دەدەن

ل مێرکاتۆی ئەم هاوینە هێشتا ریال مەدرید کاری زۆری ماون بیانکەن

Yariga App

یاریگا –

چابی ئاڵۆنسۆ و فلۆرێنتینۆ پێرێز بە زووترین کات کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی هەڵسەنگاندن بۆ تیپەکەیان بکەن و بڕیار بدەن لە مێرکاتۆی ئەم هاوینە کامە یاریزان بەڕێبکەن و کامە یاریزان بکڕن.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدرید کۆبوونەوەیەکی گرنگ و بەپەلە لەگەڵ چابی ئاڵۆنسۆ راهێنەری یانەکەی دەکات و هەردووکیان دەیانەوێت بە زووترین کات لەبارەی چارەنووسی ئەو یاریزانانەی بەنیازن بەڕێیان بکەن بڕیار بدەن، بڕیاریش بدەن لەم هاوینە یانەکەیان پێویستی بە چ یاریزانێکە.

رۆژنامە مەدریدییەکە راشیگەیاندووە، لەناو ماڵی مەدریدییەکان هەمووان بەهۆی دۆڕانەکەیان لە قۆناخی پێش کۆتایی بەرامبەر پاریس سانجێرمان حەپەساون، چونکە ریال مەدرید دەیویست جامی جیهانی یانەکان بەدەست بهێنێت و هەربۆیە پێش پاڵەوانێتییەکە راهێنەری گۆڕی و چەند یاریزانێکی نوێی گواستەوە.

EAST RUTHERFORD, NEW JERSEY - JULY 05: Players of Real Madrid C. F. pose for a team photograph prior to the FIFA Club World Cup 2025 quarter-final match between Real Madrid CF and Borussia Dortmund at MetLife Stadium on July 05, 2025 in East Rutherford, New Jersey. (Photo by Sandra Montanez/Getty Images)

مارکا بڵاویشیکردووەتەوە، لەو کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەی پێرێز و ئاڵۆنسۆ چارەنووسی رۆدریگۆ یەکلایی دەکەنەوە و بڕیاریش لە مانەوەی گۆنزالۆ گارسیا لە تیپی یەکەم دەدەن، ئەو یاریزانانەش دەستنیشان دەکەن کە پێویستە لەم هاوینە ریال مەدرید بیانگوازێتەوە.

خۆسیێ فیلێکس دیاز رۆژنامەنووسی ئیسپانی رایگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکەی پێرێز و ئاڵۆنس، خۆسیێ ئانخێل سانچێز بەڕێوەبەری وەرزشیش ئامادە دەبێت، چونکە دوای ئەوەی ریال مەدرید 4-0 بە پاریس سانجێرمان دۆڕا، ئێستا هەمووان شۆک بوون و حەپەساون، دەیانەوێت بە زووترین کات چاکسازی و گۆڕانکاری لەنێو تیپەکەدا بکرێت.

مارکا راشیگەیاندووە، تاوەکو ئێستا نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤینیسیوس یەکلایی نەکراوەتەوە و ئەو یاریزانە ئاستی دابەزیوە و لە رووی جەستەیی و هونەرییەوە ئاستی دابەزیوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button