ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چارەنووسی رۆدریگۆ یەکلاییدەبێتەوە

دوو یانەی گەورە لەسەرهێڵن..

Yariga App

یاریگا –

هەفتەی داهاتوو چارەنووسی رۆدریگۆ گۆس، هێرشبەری لاوی بەڕازیلی یەکلاییدەبێتەوە.

شەوی رابردوو ریال مەدرید لە قۆناخی پێشکۆتایی جامی جیهانی یانەکان رووبەڕووی پاریس سانجێرمان بووەوە و 4-0 یارییەکەی دۆڕاند و ماڵاوایی کرد.

چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری ریال مەدرید بۆ پێنجەم یاریی بەدوای یەک بەشێوەی سەرەکی یاریی بە رۆدریگۆ نەکرد و دوای یارییەکەش رایگەیاند، یاریی نەکردنی رۆدریگۆ بەهۆکاری تەکنیکی بووە و پێمانباشتر بوو پشت بە یاریزانەکانی دیکە ببەستین.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی مارکا، هەفتەی داهاتوو رۆدریگۆ لەگەڵ چابی ئاڵۆنسۆ کۆدەبێتەوە، گفتوگۆ لەسەر داهاتووی یاریزانەکە دەکرێت و بڕیاری کۆتایی لەبارەی مانەوەی یاخود جێهێشتنی ریال مەدرید دەدرێت.

ریال مەدرید رێگری لە رۆیشتنی هێرشبەرە 24 ساڵانییەکە ناکات، ئەگەر ئۆفەرێکی گونجاوی پێشکەش بکرێت، ئامادەیە دەستبەرداری ببێت.

ئارسیناڵ چاوی بڕیووەتە تواناکانی رۆدریگۆ، بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسی سکای سپۆرتس، ساشا تاڤۆلیێری، ئەگەر لویس دیاز لیڤەرپوول جێبهێڵێت ئەوا رێدز بۆ گواستنەوەی رۆدریگۆ ململانێی ئارسیناڵ دەکات.

رۆدریگۆ لە هاوینی 2019 بەبڕی 45 ملیۆن یۆرۆ لە سانتۆسەوە پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد. بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 90 ملیۆن یۆرۆیە.

بەدرێسی ریال مەدرید لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 270 یاریی کردووە، 68 گۆڵی کردووە و 51 گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button