بۆچی رۆدریگۆ بەشداریی یارییەکەی پاریسی نەکرد؟ ئاڵۆنسۆ وەڵامدەداتەوە

یاریگا –
ریال مەدرید بە شکستێکی سەختەوە لە یاریی پێش کۆتایی 0-4 لەسەردەستی پاریس سانجێرمان کرایەدەرەوە، کە تێیدا جارێکیتر رۆدریگۆ لەسەر کورسی یەدەک جووڵەی پێنەکرا.
یاریی لەدوای یاریی ئاماژەکانی رۆشتنی ئەستێرە بەڕازیلیەکە تۆختر دەردەکەون و بە هاتنی چابی ئاڵۆنسۆش لەدوای کارلۆ ئانچێلۆتی هێشتا بابەتی ئەو یاریزانە یەکلایی نەکراوەتەوە.
لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی دوای شکستەکەی پاریس، پرسیار لە چابی کرا بۆچی رۆدریگۆ تەنانەت یەک خولەکیش بەشداریی پێنەکرد لەکاتێکدا یانەکەی بۆ گێمی دووەم پێویستی بە فشارکردن بوو بۆ راستکردنەوەی ئەنجامەکەی گێمی یەکەم کە پی ئێس جی بە 3 گۆڵی خاوێن پێشکەوتبوون، راهێنەرە ئیسپانیەکە وتی
بە هۆکاری هونەریی یارییم بە رۆدریگۆ نەکرد. پێمانوابوو بە یاریزانەکانی دیکەوە باشتر دەبووین. بۆیە یاریی نەکردنی پەیوەندی بە بابەتی داهاتوویەوە نییە.
ئەوە پێنجەمین جاربوو چابی لە مۆندیالی یانەکان ئەو یاریزانە بەڕازیلیە لەسەر کورسی یەدەک بهێڵێتەوە. هەربۆیە ئەگەرەکانی رۆشتنیشی لەهەرکاتێک بەهێزتربووە. یانەی ئارسیناڵیش تامەزرۆی گواستنەوەیەتی.
🚨⚠️ Xabi Alonso: “I didn’t play Rodrygo for a technical decision”.
“We thought we would be better off with other players. It’s not about his future”. pic.twitter.com/x8sCD1K1Hx
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) July 9, 2025