بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ هێرشبەرە لێهاتووەکەی خولی ئیتاڵی بۆ خولی سعوودیە

Yariga App

یاریگا –

سعوودیەکان بەردەوامن لە پەلکێشکردنی ئەستێرە دیارەکانی ئەوروپا و ئەمجارەش هێرشبەرێکی لێهاتوویان رازی کرد.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، یانەی قادسیەی سعوودیە رێککەوتنی لەگەڵ ئاتاڵانتا یەکلایی کردەوە بۆ گواستنەوەی ماتیۆ رێتێگی.

رۆمانۆ نووسیویەتی بەهای گۆڵکارەکەی وەرزی رابردووی خولی ئیتاڵی بۆ قادسیە، بڕی 67 ملیۆن یۆرۆیە بە گۆڕانکارییەکانەوە دەبێت بیدات بە ئاتاڵانتا.

لە درێژەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکەدا هاتووە کە گرێبەستی یاریزانە 26 ساڵێەکە لەگەڵ قادسیە بۆ ماوەیەکی درێژ دەبێت. ئەو مووچەیەشی لەگەڵ سعوودیەکان پێی دەدرێت 6 هێندەی ئەوەیە لە ئیتاڵیا وەریدگرێت.

رێتیگی وەرزی رابردوو لەگەڵ ئاتاڵانتا بە تۆمارکردنی 25 گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی سێریائەی بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button