چێڵسی وەڵامێکی کەمەرشکێنی یانەیەکی بەڕازیلی دەداتەوە

یاریگا –
یانەی چێڵسی ئینگلیزی توانجەکانی یانەیەکی بەڕازیلی لە بیری خۆی نەبردووەتەوە و وەڵامێکی جەرگبڕی دایەوە.
لە قۆناخی کۆمەڵەکانی مۆندیالی یانەکان کاتێک فلامینگۆ 3-1 لە چێڵسی بردەوە، بە بڵاوکردنەوەی وێنەی گۆڵکەرێکی یانەکەیان ساتی ئاهەنگگێڕان بۆ گۆڵەکەی، نووسیبوویان “هاندەرانی چێڵسی بۆ کوێ رۆشتوون؟”
To New York for the Club World Cup final. 😉 https://t.co/KGpRHTOvuU
— Chelsea FC (@ChelseaFC) July 9, 2025
ئەوە وەک توانجێک کە یاریگایان بە هاندەرانی یانە ئینگلیزیەکە چۆڵ کردبوو.
فلامینگۆ بە یەکەمی کۆمەڵەکەیان سەرکەوتن و بلووزیش بە دووەم. بەڵام نوێنەرەکەی بەڕازیل لە قۆناخی 16 لەسەر دەستی بایرن میونشن کرانەدەرەوە. لە بەرامبەردا یانە لەندەنیەکە توانی بگاتە فیناڵی جامەکە کە لە قۆناخی 16 بێنفیکا و، لە چارەک و پێش کۆتاییش دوو نوێنەری دیکەی بەڕازیلیان کردە دەرەوە.
چێڵسی کردنەدەرەوەی فلۆمینێنسی (2-0) لە پێش کۆتایی، بە هەل زانی بۆ وەڵامدانەوەی فلامینگۆ کە نووسیبوویان داخۆ هاندەرانی چێڵسی بۆ کوێ رۆشتبێتن، بۆیە هەمان پۆستی یانە بەڕازیلیەکەیان بەشداریی پێکردووە و نووسیویانە: “چووین بۆ یاریی کۆتایی”.
چێڵسی لە فیناڵی مۆندیالەکە چاوەڕێی براوەی نێوان پاریس و ریال مەدرید دەکات.