گرنگترینمۆندیالی یانەکان

ئەستێرەیەكی ریال مەدرید لە یاریی بەرامبەر پاریس سانجێرمان بێبەش دەبێت

Yariga App

یاریگا –

ترێنت ئالێكساندەر ئارنۆڵد، ئەستێرەی ئینگلیزی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بەهۆی پێكانەوە بەشداری یارییەكەی ئەمڕۆ ناكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید و پاریس سانجێرمان لە یاریگای مێتڵایڤ رووبەرووی یەک ببنەوە، لە میانی یارییەكانی قۆناخی پێش كۆتایی مۆندیالی یانەكان.


بە گوێرەی زانیارییەكانی COPE، ئالێكساندەر ئارنۆڵد لە راهێنانەكانی دوێنێدا تووشی پێكان بووە و بەشداری یارییەكەی پاریس سانجێرمان ناكات.

ریال مەدرید لە قۆناخی شازدەی جامی جیهانی یانەكان بە تاكە گۆڵێكی گۆنزالۆ گارسیا لە یوڤێنتوسی بردەوە، هەروەها لە قۆناخی چارەكی كۆتایی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە بۆڕووسیا دۆرتموندی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی پێش كۆتایی مۆندیالی یانەكان.

براوەی نێوان ریال مەدرید و پاریس سانجێرمان لە یاریی كۆتایی جامی جیهانی یانەكاندا رووبەرووی چێڵسی دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button