تەواو؛ تۆتنهام ئەستێرەیەک دەگوازێتەوە

یاریگا –
یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی لە گواستنەوەی ئەستێرەیەک نزیكە و محەمەد قودوس یاریزانی هەڵبژاردەی غانا و یانەی وێستهام پەیوەندی بە سپێرزەوە دەكات.
محەمەد قودوس لە هاوینی 2023 لە ریزەكانی ئەیاكسەوە بە بەهای 43 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە وێستهامەوە كرد.
🚨 EXCLUSIVE: Tottenham Hotspur reach total agreement with West Ham United to sign Mohammed Kudus. Deal for 24yo #WHUFC forward worth in region of £55m. Medical scheduled on Thursday ahead or Ghana international joining #THFC on 6yr contract @TheAthleticFC https://t.co/eioDT7TZfX
— David Ornstein (@David_Ornstein) July 9, 2025
بە گوێرەی زانیارییەكانی دەیڤد ئۆرنشتاین لە تۆڕی ئاتلێتیک، تۆتنهام گەیشتە رێككەوتنی كۆتایی لەگەڵ وێستهام و محەمەد قودوس بە بەهای 55 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە تۆتنهامەوە دەكات.
رۆژی پێنجشەممە پشكنینە پزیشكیەكان دەكرێت و محەمەد قودوس بۆ ماوەی شەش ساڵ پەیوەندی بە سپێرزەوە دەكات.
قودوس لەگەڵ وێستهام بەشداری 80 یارییكردووە و توانیویەتی 19 گۆڵ بكات و 13 گۆڵیش درووست بكات.