
یاریگا –
بڕیارە سەیروسەمەرەکانی مانچێستەر یونایتد بۆ کەمکردنەوەی تێچوو و خەرجییەکانی یانەکە بەردەوامن، ئەمجارەیان بەرپرسانی یانەکە بڕیاریان داوە ئاڵوگۆڕکردنی ئاڵا و دیاری پێش یارییە دۆستانەکانی ئەم هاوینە قەدەخە بکەن.
رادیۆی تۆک سپۆرت ـی بەریتانی ئاشکرایکردووە، مانچێستەر یونایتد بڕیاریداوە گۆڕینەوەی ئاڵا و لۆگۆی یانەکەی لەلایەن کاپتنی یانەکەی لەگەڵ کاپتنی یانە رکابەرەکانی لە یاریی دۆستانە و ئامادەکارییەکانی ئەم هاوینە قەدەخە بکات، بۆ ئەوەی خەرجی و تێچووەکانی یانەکە کەم بکرێتەوە، چیدیکە ئاڵا و لۆگۆی یانەکە بەدیاری نادرێتە یانەکانی دیکە.
🚨 Exclusive: Manchester United to abandon pre-season gift giving starting with Leeds United in Stockholm.🎁
– Viewed as old-fashioned, especially against familiar foes.
– Rival clubs believe it’s a cost-cutting measure and surprised to learn of the news.https://t.co/o2LhVHCsEC— Ben Jacobs (@JacobsBen) July 9, 2025
رادیۆیەی بەریتانییەکە ئاشکرایکردووە، مانچێستەر یونایتد لە یاریی بەرامبەر لیدز یونایتد کە وابڕیارە رۆژی 19ـی ئەم مانگە لە ستۆکهؤڵم بەڕێوە بچێت، ئەم بڕیارە نوێیە و نامۆیەی مان یونایتد جێبەجێ دەکرێت و کاپتنی مان یونایتد لەو یارییە هیچ ئاڵا و لۆگۆیەکی یانەکەی پێنادرێت بۆ ئەوەی وەکو نەریتی تۆپی پێ پێش یارییەکە لەگەڵ کاپتنی لیدز یونایتد بیگۆڕێتەوە.
مان یونایتد بڕیاریداوە لە تەواوی یارییە ئامادەکارییەکانی ئەم هاوینە ئەم بڕیارەی جێبەجێبکات، کە وابڕیارە شەیتانە سوورەکان لەم هاوینە پێنج یاریی ئامادەکاریی بەرامبەر لیدز یونایتد، وێستهام، بۆرنمس، ئێڤەرتن و فیۆرێنتینا بکات.
لەوەتەی سێر جیم راتکلیف سەرمایەداری ئەمریکی بەشێک لە پشکەکانی یانەکەی کڕیوەتەوە، بەردەوام هەوڵ دەدات خەرجییەکانی یانەکە کەم بکاتەوە، راتکلیف بڕیاریدا کۆتایی بە رازژەی سیر ئەلێکس فێرگسن وەکو باڵیۆزی یانەکە بهێنێت و ئاهەنگەکانی سەری ساڵ و کریسمسی کارمەندانی یانەکە هەڵبوەشێنێتەوە.
مان یونایتد کە بڕیاریداوە بە گوژمەی 2.5 تریلیۆن پااوەند یاریگایەکی نوێ دروست بکات، بودجەی دەزگای خێرخوازیی یانەکەشی کەمکردووەتەوە.