ئیسپانیاگرنگترین

تەواو؛ ئانچیلۆتی بەهۆی خۆزدینەوەی لە باجدان ساڵێک زیندانی دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

کارلۆ ئانچیلۆتی بە تۆمەتی خۆدزینەوەی لە باجدان لە ئیسپانیا، بۆ ماوەی ساڵێک زیندانی دەکرێت.

ئاژانسی هەواڵی EFEـی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، کارلۆ ئانچیلۆتی راهێنەری ئیتاڵی پێشووی ریال مەدرید کە ئێستا ئەرکی راهێنەرایەتی بەڕازیلی گرتووەتە ئەستۆ، بە تۆمەتی خۆدزینەوەی لە باجدان لە ساڵی 2014 سزای زیندانیکردنی بۆ ماوەی ساڵێک بەسەردا دەسەپێنرێت.

دەستەی باجی ئیسپانیا راهێنەرە ئیتاڵییەکەی بەوە تۆمەتبار کردووە، لە کاتی راهێنەرایەتیکردنی ریال مەدرید، لە ساڵانی ساڵی 2014 و 2015 هەوڵی داوە خۆی لە باجدان بدزێتەوە و بە رێگای نایاسایی ملیۆنێک یۆرۆ باجی نەداوە.

ئاژانسی EFEـی ئیسپانی راشیگەیاندووە، ئانچیلۆتی دەتوانێت تانە لەو بڕیارە بدات و داوای پێداچوونەوە بە بڕیارەکە بکات، بۆ ئەوەی دەستەی باجی ئیسپانیا و دادگا بڕیاری تێهەڵچوونەوەکە قبووڵ بکەن.

ئەمە یەکەمجار نییە ئانچیلۆتی بە خۆدزینەوەی لا باجدان تۆمەتبار بکرێت و پێشتریش لە بە خۆدزینەوەی لا باجەکانی ساڵی 2015 تۆمەتبارکرابوو، بەڵام راهێنەرە ئیتاڵییەکە لە دادگا بێتاوانی خۆی سەلماند و رەتیکردەوە بە ئەنقەست هەوڵیدابێت خۆی لە باجدان بدزێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button