
یاریگا –
چارەنووسی لیۆن لە خولی پلە یەکی فەڕەنسی یەکلایی کرایەوە و تانەکەی ئەو یانەیە قبووڵ کرا، هەر لە ریزی یانە پلە یەکەکان دەمێنێتەوە.
یانەی لیۆنی فەڕەنسی لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاندووە، تانەکەی لیۆن قبووڵکرا و هەر لیگ1 دەمێنێتەوە و دانەبەزێنرێتە ریزی یانە پلە دووەکانی فەڕەنسا، کە بەهۆی مایەپووچبوونی یانەکە بڕیدرادرابوو لیۆ دابەزێتە ریزی یانە پلە دووەکانی فەرەةسا.
کۆتایی مانگی رابردوو، ئۆڵمپیک لیۆن لەگەڵ یوێفا رێککەوت بۆ ئەوەی بەشداریی وەرزی داهاتووی یۆرۆپالیگ بکات، کە یانەی لیۆن رایگەیاندبوو لەگەڵ دەستەی کۆنتڕۆڵی دارایی یوێفا رێککەوتوون و بەشداریی یۆرۆپالیگ دەکەن.
مانگێک لەمەوبەر، یانەی لیۆنی فەڕەنسی، بەهۆی قەیرانی دارایی و کەڵەکەبوونی قەرزەکانی دابەزێنرایە ریزی یانە پلەدووەکانی فەڕەنسا، بەڵام یانەکە خۆی بەدەستنەوە نەدا و بڕیاریدا تانە لە بڕیارەکە بدات و تانەکەشی قبووڵ کرا.