ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

لیچێ بە بڕگەیەکی زۆر سەیر هێرشبەرێکی میلان دەگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا –

فرانسیسکۆ کاماردا، هێرشبەری تەمەن 17 ساڵی ئەی سی میلان، بەم دواییە بە خواستن رووی لە لێچی کرد، بەڵام گرێبەستی میلان و لێچی بڕگەیەکی سەیر و سەمەرە لەخۆدەگرێت کە بووەتە بابەتی سەرنجی میدیاکان.

کاماردا لە 2015ـەوە لە ئاکادیمیای میلان یاریی دەکات، بەخێرایی لە ریزی رۆسۆنێری لە خولی تەمەنە جیوازەکان جێگەی خۆی لە پێکهاتەی یانەکەدا کردەوە و یەکەم یاریی خۆی لە سێریا ئەی لە تەمەنی 15 ساڵ و 260 رۆژ کرد و بووە لاوترین یاریزانی مێژووی خولی ئیتاڵیا. میلان هیوای زۆری بەم هێرشبەرە لاوە هەیە و بۆ پێگەیشتنی زیاتری بڕیاریدا بە گریبەستێکی خواستن بیدات بە یانەی لیچێ و تاوەکوو خولەکی زیاتر یاریی بکات و زیاتر پێبگات.

لیچێی ئیتاڵی وەرزی رابردوو لە سێریا ئەی پلەی 17ی بەدەستهێنا و بە جیاوازییەکی کەم خۆی لە دابەزین بۆ سێریا بی پاراست. هاتنی فرانسیسکۆ کاماردای بەتوانا کە ئێستا تەمەنی 17 ساڵە، بێ گومان دەبێتە کلیلی مانەوەیان لە خول. بەڵام ئێستا  لاگازێتا دیلۆ سپۆرت ئاشکرایکردووە، لیچێ بۆ هەر یارییەک کە ئەو یاریزانە لاوە یاریی بکات ئەوا 75 هەزار یۆرۆ وەردەگرێت و بۆ هەر گۆڵێک کە تۆماری بکات 100 هەزار یۆرۆ لە میلان وەردەگرێت.

ئەم بڕگەیە کە لە گرێبەستەکەی فرانسیسکۆدا رەنگە سەیر بێت، بەڵام متمانە بە هێرشبەرەکە دەبەخشێت تاوەکوو زیاتر هەوڵبدات و ئەگەری هەیە خەزێنەی لێچی بەهێزتر بکات. ئەگەر یاریزانە تەمەن 17 ساڵەکە لە سەرجەم یارییەکانی خولدا یاری بکات، ئەوا لیچێ کۆی گشتی 2.8 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button