ئه‌مریکابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی: بوکاجونیۆرز گواستنەوەی ئەستێرەیەکی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

بۆکا جونیۆرز گرێبەستی ئەستێرەی ئەرجەنتینی، لیاندرۆ پارێدێسی بە فەرمی راگەیاند.

پارێدێس ئەمڕۆ چوارشەمە گەڕایەوە بۆینس ئایرێس و پشکنینی پزیشکیەکانی دەکات و بڕیارە سبەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە واژۆ بکات کە تێیدا پێگەیشتووە.

ناوەڕاستکارەکەی رۆما، دوای ئەوەی لەسەر گرێبەستیکی بۆ ماوەی سێ ساڵ و نیو، لەگەڵ ئەوەشدا بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەل رۆما بە بڕی 3.5 ملیۆن یۆرۆ، دەبێتە شەشەم پاڵەوانی جیهان کە بگەڕێتەوە خولی ئەرجەنتینی.

پاڵەوانی مۆندیالی 2022 لە قەتەر و دووجار پاڵەوانی ئەمریکا لە ساڵانی 2021 و 2024 ئەم پێنجشەممە یەکەم مەشقی خۆی لە ژێر دەستی میگێل ئەنخێل روسۆ لە یاریگای بۆمبۆنێرا دەکات و بڕیارە کاتژمێر 18:00 بە کاتی ئەرجەنتین بە میدیاکانی بناسێنن.

یاریزانە تەمەن 30 ساڵەکە لە چەندین بۆنەدا خواستی خۆی بۆ گەڕانەوە بۆ ئەو یانەیەی کە تێیدا پێگەیشتتووە و یەکەم یاریی پیشەگەرانەی خۆی تێدا کردووە دەربڕیوە. دواجار لەم میرکاتۆیە بە گرێبەستیک تاوەکوو 2028 گەڕایەوە زێدی خۆی.

بابەتی زیاتر

Back to top button