عێراقگرنگترین

ئەگەر دهۆک و زاخۆ بگەنە یاریی کۆتایی جامی عێراق لە کامە یاریگا رووبەڕوو دەبنەوە؟

رۆژی چوارشەممەی داهاتوو یاریی کۆتایی دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

دهۆک و زاخۆ گەیشتوونەتە قۆناخی پێش کۆتایی جامی عێراق، هەردوو یانەکەی کوردستان دەرفەتیان لەپێشە بگەنە یاریی کۆتایی و رۆژی چوارشەممە لە یاریی کۆتایی جامی عێراق دێربی بادینان بکەن.

رۆژی شەممە (12ـی یۆلیۆ/تەممووزی 2025) لە قۆناخی پێش کۆتایی جامی عێراق، دهۆک لە یاریگای خۆی میوانداریی قوە جەوییە دەکات و زاخۆش لە یاریگای خۆی میوانداریی شوڕتە دەکات، دوو یانەکەی بادینان ئەگەر لە دوو یانەکەی بەغدا ببەنەوە، نزیکن رۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە بەغدا لە یاریی کۆتایی بەیەک بگەن.

بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی وەرزشی یاریگا، ئەگەر دهۆک و زاخۆ بگەنە یاریی کۆتایی، ئەوا ئەو یارییەی دێربی بادینان لە یاریگای شەعب لە بەغدا دەکرێت، چونکە بە بڕیاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بەڕێوەچوونی یاریی کۆتایی جامی عێراق لەو یاریگایە دێرینە بووەتە نەریتێکی ساڵانە.

پێشتر هەرگیز هیچ یانەیەکی کوردستان جامی عێراقی بەدەست نەهێناوە، کە لەوەتەی ساڵی 1975 ئەم پاڵەوانێتییە لەسەر ئاستی یانەکانی عێراق بەڕێوە دەچێت و زەوڕا بە 16 نازناو خاوەنی زۆرترین جامی عێراقە لە مێژوودا.

لەسەر ئاستی یانەکانی کوردستان تەنیا هەولێر دوو وەرز لەمەوبەر (وەرزی 2022/2023) گەیشتووەتە یاریی کۆتایی جامی عێراق، کە لەو یارییەدا قوە جەوییە 1-0 لە یانەکەی قەڵاومنارەی بردەوە، وەرزی رابردووش شوڕتە 1-0 لە قوە جەوییەی بردەوە و بووە پاڵەوانی جامی عێراق.

بابەتی زیاتر

Back to top button