بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

ئۆبامێیانگ لە گەڕانەوەی بۆ خولی فەرەنسی نزیکبووەتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئۆبامێیانگ دەگەڕێتەوە خولی فەڕەنسی و لە گەڕانەوەی بۆ ریزەکانی یانەی مارسێی فەڕەنسی نزیکبووەتەوە.

مارک مێچینوا رۆژنامەنووسی فەڕەنسی ئاشکرایکردووە، چەند ئۆفەرێک پێشکەشی پیێر ئێمریک ئۆبامێیانگ هێرشبەری گابۆنی یانەی قادسیەی سعوودی کراوە، کە یەکێک لەو ئۆفەرانە لەلایەن مارسێی فەڕەنسییەوە پێشکەش کراوە و ئۆبامێیانگ نزیکە بگەڕێتەوە ئەو یانەیە.

هێرشبەرە 36 ساڵانەکە دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ قادسیە ئێستا بێ یانەیە کە ئێستا لە فەڕەنسایە و لە رۆژانی رابردوو سەردانی یانەی سانت ئیتیانی کردەوە کە ساڵانی 2011-2013 هەر لەو یانە فەڕەنسییە درەوشایەوە.

ئۆبامێیانگ پێشتر درێسی یانەکانی ئەیسی میلان، بۆڕووسیا دۆرتموند، چێڵسی، ئارسیناڵ و بارسێلۆنای پۆشیوە و هاوینی 2024 لە مارسێیەوە چووە قادسیە و نزیکە جارێکی دیکە بگەڕێتەوە ئەو یانە فەڕەنسییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button