ئیتاڵیادەنگۆکانی مێرکاتۆفه‌ره‌نسا

ئاسێنسیۆ لە ئیتاڵیاوە داواکراوە

Yariga App

مارکۆ ئاسێنسیۆ دەرفەتی تاقیکردنەوەی خولی ئیتاڵی بۆ دەڕەخسێنێت و ئینتەرمیلان هەوڵی گواستنەوەی دەدات.

مارکۆ هاوینی ئەمساڵ گەڕایەوە پاریس دوای تەواوبوونی وادەی خواستنەکەی لە ئەستۆن ڤیلا. بەڵام ئەو یاریزانە لە ریزەکانی یانەکەی جێگەی نابێتەوە و بەدوای ئەوەوەیە رووبکاتە یانەیەکی نوێ.

بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا، ئینتەر دەیەوێت یاریزانە بە ئەزموونەکە بگوازێتەوە ریزەکانی پاش رۆیشتنی خواکین کۆریا و ئەگەری رۆیشتنی هاکان چاڵهانۆگلو.

بەگووێرەی سەرچاوەکە، ئاسێنسیۆ ئارەزووی گواستنەوەکە دەکات بۆ ریزەکانی نێرازوری. بەوەش لەدوای تاقیکردنەوەی لالیگا، خولی فەڕەنسی و پریمەرلیگ ئەمجارەیان خولی ئیتاڵی تاقیدەکاتەوە.

یاریزانەکەی پێشووی ریاڵ مەدرید، وەرزی رابردوو نیوەی یەکەمی لەگەڵ پاریس بەسەربرد و لە 12 یاری خولی فەڕەنسیدا 2 گۆڵی تۆمارکرد و 4 ئەسیستی هەبوو. پاشان لە گواستنەوەی زستانەدا روویکردە ئەستۆن ڤیلا و شەش گۆڵی بۆ ئەو یانەیە تۆمارکرد، کە سیانیان لە پریمەرلیگ و سیانەکەی دیکەش لە چامپیۆنزلیگ بوون.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button