ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بۆچی برێنتفۆرد دوو ئۆفەری گەورەی مانچێستەر یونایتدی رەتکردووەتەوە؟

تەنیا بە یەک رێگە دەستبەرداری ئێمبوێمۆ دەبن..

Yariga App

یاریگا –

برێنتفۆرد بۆ دەستبەرداربوون لە بریان ئێمبوێمۆ، هێرشبەری کامێرۆنی داوای 65 ملیۆن پاوەند دەکات.

رۆژنامەی میرەر بڵاویکردووەتەوە، برێنتفۆرد دوو ئۆفەری جیاوازی مانچێستەر یونایتدی بە بەهای 55 ملیۆن پاوەند و 62.5 ملیۆن پاوەندی بۆ دەستبەرداربوون لە بریان ئێمبوێمۆ رەتکردووەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە بەریتانییەکە، برێنتفۆرد ئامادە نییە بە کەمتر لە 65 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری هێرشبەرە 25 ساڵانییەکەی ببێت و بەڕوونی شەیتانە سوورەکانی ئاگادارکردووەتەوە ئەگەر ئێمبوێمۆیان دەوێت پێویستە 65 ملیۆن پاوەند بخەنە خەزێنەی یانەکە.


هەفتەی رابردوو رۆژنامەنووسی تۆڕی ئاتلێتیک دەیڤد ئۆرنشتاین ئاشکرایکرد، ئێمبوێمۆ تۆتنهام و برێنتفۆرد ئاگادارکردووەتەوە لەم هاوینە پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد دەکات و نایەوێت جگە لە شەیتانە سوورەکان گرێبەست لەگەڵ هیچ یانەیەکی دیکە واژۆ بکات.

ئێمبوێمۆ تاوەکو هاوینی 2026 گرێبەستی لەگەڵ برێنتفۆرد هەیە و بژاردەی ئەوەی لەبەدەستە بۆ 12 مانگی دیکەش گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە، بەڵام نایەوێت بمێنێتەوە و دڵی بۆ مان یونایتد لێدەدات.

مانچێستەر پارەی تەواوی بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە لەبەردەستە بەبێ ئەوەی پێویست بکات هیچ یاریزانێکی بفرۆشێت، بەڵام یانەکە دەیەوێت خۆی لە پێشێلکردنی یاسای دارایی خاوێن بپارێزێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button