پریڤیوی یاریی ریال مەدرید V پاریس سانجێرمان؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
ئەمڕۆ لە یاریی كۆتایی پێشوەختەی جامی جیهانی یانەكان ریال مەدرید و پاریس سانجێرمان رووبەرووی یەک دەبنەوە.
وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید و پاریس سانجێرمان لە یاریگای مێتڵایڤ رووبەرووی یەک ببنەوە، لە میانی یارییەكانی قۆناخی پێش كۆتایی مۆندیالی یانەكان.
پڕۆفایلی یاری

ریال مەدرید لە قۆناخی شازدەی جامی جیهانی یانەكان بە تاكە گۆڵێكی گۆنزالۆ گارسیا لە یوڤێنتوسی بردەوە، هەروەها لە قۆناخی چارەكی كۆتایی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە بۆڕووسیا دۆرتموندی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی پێش كۆتایی مۆندیالی یانەكان.
لە بەرامبەردا پاریس سانجێرمان لە قۆناخی شازدە بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام لە ئینتەر مەیامی بردەوە و لە قۆناخی چارەكی كۆتایی بە ئەنجامی دوو گۆڵی خاوێن لە بایرن میونشنی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی پێش كۆتایی جامی جیهانی یانەكان.
لە سەرەتایی مۆندیالی یانەكانەوە هەردوو یانەی ریال مەدرید و پاریس سانجێرمان ركابەری سەرەكی بردنەوەی پاڵەوانییەتیەكە بوون و ئێستاش لە قۆناخی پێش كۆتایی رووبەروو دەبنەوە.
كیلیان ئێمباپێ ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید رووبەرووی پاریس سانجێرمانی یانەی پێشووی دەبێتەوە كە شەش ساڵ لەو یانەیە یارییكرد و گۆڵكاری سەرجەم پاڵەوانیەتیەكانی یانە فەڕەنسیەكەیە.
هەردوو یانە لە مێژوودا دوازدە جار رووبەرووی یەک بوونەتەوە و لە پێنج یاریی ریال مەدرید براوە بووە چوار یارییش پاریس سانجێرمان و لە سێ یاریی یەكسان بوون.
كەریم بێنزێما بە پێنج گۆڵ گۆڵكاری رووبەڕووبوونەوەكانی نێوان ریال مەدرید و پاریس سانجێرمانە.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
لە یاریی بەرامبەر بۆڕووسیا دۆرتموند لە خولەكەكانی كۆتاییدا دین هاوسن بە كارتی سوور كرایە دەرەوە و ناتوانێت بەرامبەر پاریس سانجێرمان بەشداری بكات.
هەروەها هەریەک لە یاریزانان دەیڤد ئالابا، فێرلاند مێندی، ئێدواردۆ كاماڤینگا و ئێندریک ناتوانن بەشداری یارییەكە بكەن.
بەهەمان شێوە لە یاریی پێشوویان بەرامبەر بایرن میونشن هەریەک لە یاریزانان ویلیام پاچۆ و لوكاس هێرناندێز بە كارتی سوور كرانە دەرەوە و ناتوانن بەرامبەر ریال مەدرید بەشداری بكەن.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال مەدرید
كۆرتوا
گارسیا، ئاسێنسیۆ، رودیگەر، ترێنت
ڤاڵڤێردی، چوامینی، ئاردا گولەر
جود بێڵینگهام
ڤینیسیۆس ، ئێمباپێ
پێکهاتەی پێشبینیکراوی پاریس سانجێرمان
دۆناروما
حەكیمی، ماركینیۆس، بێراڵدۆ، مێندێس
نێڤێس، ڤیتینیا، رویز
كڤارا، دێمبێلێ، دۆوی