دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ ئارسیناڵ دەیەوێت گۆڕینەوەیەک بكات و برێنتفۆرد نرخی ئێمبوێمۆ دیارییدەكات

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ چاوی لە ئامانجەكەی تۆتنهامە، یۆكێرێش بەهەر نرخێک بێت دەیەوێت سپۆرتینگ جێبهێڵێت و نۆتینگهام شوێنگرەوەی ئیلانگای دەستنیشانكرد.

ئارسیناڵ دەیەوێت یاریزانێکی لەگەڵ ئێبێرێچی ئیزێ بگۆڕێتەوە و بۆ بەدەستهێنانی یاریزانەكە كێبڕكێی تۆتنهام دەكات – سەن.

برێنتفۆرد بۆ دەستبەرداربوون لە تواناكانی براین ئێمبوێمۆ داوای 65 ملیۆن پاوەند دەكات و دوو ئۆفەری مانچێستەر یونایتدی بە بەهای 55 ملیۆن پاوەند و 62.5 ملیۆن پاوەند رەتكردووەتەوە – میرەر.

ڤیكتۆر یۆكێرێش هێرشبەری سویدی یانەی سپۆرتینگ ئەگەر گواستنەوەی بۆ ئارسیناڵ شكستبهێنێت ئامادەیە تاوەكو كۆتایی مێركاتۆی هاوینە چاوەڕێ بكات بۆ ئەوەی بە خواستن پەیوەندی بە یانەیەكی دیكەی ئەوروپیەوە بكات – سەن.

جەیدن سانچۆ، یاریزانی ئینگلیزی یانەی مانچێستەر یونایتد، ئامادەیە مووچەكەی بە رێژەیەكی زۆر كەم بكاتەوە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یوڤێنتوسەوە بكات، بەڵام تاوەكو ئێستا یانە ئیتاڵیەكە ئامادە نییە مەرجەكان جێبەجێ بكات – دەیلی مەیڵ.

نۆتینگهام فۆرێست دەیەوێت یۆهان باكایۆكۆ هێرشبەری بەلجیكی یانەی ئایندهۆڤن وەک شوێنگرەوەی ئانتۆنی ئیلانگا بگوازێتەوە، كە چاوەڕوان دەكرێت پەیوەندی بە نیوكاسڵەوە بكات – تێلیگراف.

ئەگەر ئانتۆنی ئیلانگا ئەستێرەی نۆتینگهام فۆرێست پەیوەندی بە نیوكاسڵەوە بكات، ئەوا مانچێستەر یونایتد بەهای 8 ملیۆن پاوەندی دەستدەكەوێت – تۆک سپۆرت.

ئونای ئێمری راهێنەری ئاستۆن ڤیلا، دەیەوێت فێران تۆرێس هێرشبەری ئیسپانی یانەی بارسێلۆنا بباتە ریزەكانی یانەكەی و ئامادەیە 43 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی خەرجبكات – فیچاخێس.

هەوڵەكانی ئارسیناڵ بۆ گواستنەوەی كریستیان مۆسكێرا یاریزانی ڤالێنسیا وەستان، چونكە یانە ئیسپانییەكە بۆ دەستبەرداربوون لە بەرگریكارەكەی داوای زیاتر لە 20 ملیۆن پاوەند دەكات – میرەر.

بایرن میونشن گفتوگۆكانی لەگەڵ بریكاری كارەكانی كریستۆفەر ئێنكونكو دەستپێكرد و دەیانەوێت هێرشبەرەكەی چێڵسی بگوازنەوە – بێڵد.

ناپۆلی ئۆفەرێكی بە بەهای 42 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی داروین نونێز پێشكەشی لیڤەرپوول كرد – دی مارزیۆ.

ئاتاڵانتا ئۆفەرێكی یانەی قادسیەی سعوودی بۆ گواستنەوەی ماتیۆ رێتێگی بە بەهای 45.7 ملیۆن پاوەند رەتكردەوە و بۆ دەستبەرداربوون لە هێرشبەرەكەی داوای 51.8 ملیۆن پاوەند دەكات – فوتبۆڵ ئیتاڵیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button