بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هۆکاری پەیوەندینەکردنی ئۆسیمین بە یانەکانی پرێمەرلیگەوە ئاشکراکرا

Yariga App

یاریگا –

بازاڕی هاوینەی یاریزانان گەرمتر بووە و جارێکیتر ڤیکتۆر ئۆسیمینی یاریزانی ناپۆلی جێی بایەخی چەندین یانەی دەرەوەی ئیتاڵیایە.

ناپۆلی و ئۆسیمین هیچ هیوایەک لەنێوانیاندا نەماوە بۆ پێکەوە کارکردن. تەنانەت دوای ئەوەی زستانی رابردووش کە بەخواستن نێردرایە ریزەکانی گالاتاسەڕای، زۆر یانەی گەورەی ئەورپا بەتایبەت لە پرێمەرلیگەوە چاویان لە تواناکانی بوو. بەڵام یانەکەی چەندجارێک جەختیکردووەتەوە لەوەی بە کەمتر لەو بڕەی وەک مەرجی هەڵوەشاندنەوەی خراوەتەسەر بەهاکەی کە 75 ملیۆن یۆرۆیە. ئەوەش لە کۆتا هەڵوێستی سەرۆکی ناپۆلیدا بینرا.

ئێستا؛ وەڵامی ناپۆلی بۆ ئەو ئۆفەرە فەرمیەی پێشکەشیان کراوە ئاشکرادەکرێت

بەگوێرەی دوایین زانیاریی کە فابریزۆ رۆمانۆ ئاشکرایکردووە، هێرشبەرە ئەرجەنتینیەکە رەتیکردووەتەوە پەیوەندی بە یانەکانی پرێمەرلیگ بەتایبەت مانچێستەر یونایتدەوە بکات.

رۆمانۆ هۆکارەکەی ئاشکراکردووە و دەڵێت ئەو یاریزانە هەرگیز نەیویستووە لەو مووچەی کە ئێستا وەریدەگرێت لە یانە تورکیەکە (340,000 پاوەند وەک هەفتانە)، کەمتر بکرێتەوە لەلایەن مان یو یاخود هەر یانەیەکی دیکەی ئینگلیزی.


 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button