بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەستێرەیەکی لیڤەرپوول ئامادەیی خۆی پیشاندا بۆ پەیوەندیکردنی بە زلهێزێکی ئیسپانیا

Yariga App

یاریگا –

یاریزانێکی لیڤەرپوول چاوەڕوانی کات دەکات تا ریزی یانە ئینگلیزیەکە جێبهێڵێت و پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بکات.

دۆخی نادڵنیایی نێوان ئیبراهیما کۆناتێ کە پێدەنێتە کۆتا ساڵی گرێبەستەکەیەوە لەگەڵ لیڤەرپوول، بووەتە جێی بایەخی یانە مەدریدیەکە بە وردی چاودێری دەکات تا سوود لە تێپەڕبوونی کات وەربگرێت.

مانگی رابردوو رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ئاشکرایکرد کە کۆناتێ داوای مووچەیەکی بەرزتر دەکات لەوەی ئێستا وەریدەگرێت. ئەوە و هەروەها نیگەرانی ئەو راستیەیە کە ڤیرجیڵ ڤان دایک بووەتە کەسی یەکەمی یانەکە.

لیڤەرپوول کێشەیەکی گەورەی لەگەڵ کۆناتێ هەیە

بەگوێرەی نوێترین پێشهات کە تۆڕی هەواڵی سکای بڵاویکردووەتەوە، یاریزانە فەڕەنسیەکە ئامادەیە هاوینی داهاتوو وەک یاریزانی ئازاد پەیوەندی بە ریالەوە بکات.

ئەوەش دەبێتە هۆشدارییەکی راستەوخۆ بۆ کارگێڕی رێدز کە داخوازییەکانی بەرگریکارە  25 ساڵیەکە لە بەرزکردنەوەی مووچەی یاریزانەکە.

کۆناتێ لە ساڵی 2021 لە یانەی لایپزیگی ئەڵمانی گواسترایەوە ئانفیڵد. ئەوکات لیڤەرپوول بڕی 36 ملیۆن پاوەندی وەک نرخی هەڵوەشاندنەوە خستەسەری بۆ پارێزگاریکردنی لە تواناکانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button