ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ یاریزانێكی دیكە پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە دەكات

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە پتەوكردنی ریزەكانی یانەكەی بەردەوامە و ئەمجارە ئالڤارۆ كارێراسی ئیسپانی و یاریزانی یانەی بێنفیكای پۆرتوگالی دەگوازێتەوە.

ریال مەدرید لە گواستنەوەكانی هاوینەدا گرێبەستی لەگەڵ چابی ئاڵۆنسۆی راهێنەر، ترێنت ئالێكساندەر ئارنۆڵد، دین هاوسن و فرانكۆ ماستانتونۆ واژۆ كردووە.

 


بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی ماركا، گفتوگۆكانی نێوان ریال مەدرید و بێنفیكا دەربارەی گواستنەوەی ئالڤارۆ كارێراس دەستیپێكردەوە.

دانووستانەكان گەیشتوونەتە قۆناخێكی پێشكەوتوو، ریال مەدرید نزیكە لەوەی گرێبەستەكە كۆتایی پێبهێنێت.

یاریزانەكە چەند هەفتەیەک پێش ئێستا گەیشتە رێككەوتنی كۆتایی لەگەڵ یانە شاهانەكە و چاوەڕێی تەواوبوونی گرێبەستی نێوان هەردوو یانەكە دەكات.

كارێراس هاوینی 2024 لە مانچێستەر یونایتدەوە بە بەهای شەش ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بێنفیكاوە كرد.

وەرزی رابردوو لەگەڵ یانە پۆرتوگالیەكە بەشداری لە 52 یاریی كرد و توانی چوار گۆڵ بكات و پێنج گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button