
یاریگا –
کۆمپانیای ئامازۆن پرایم، لەلایەن ئامۆریمەوە بۆ بەرهەمهێنانی دۆکیۆمێنتارییەک لەسەر دیوە شاراوەکانی مانچێستەر یونایتدەوە رێگەپێدانی پێنەدرا.
ئامازۆن کە لە 2016ـەوە خەریکی بەهەمیهێنانی دۆکیۆمێنتارییەکە بە ناوی هەموو یان هیچ (All or Nothing)، هەرجارەو یانەیەکی تایبەت دەکەنە ئامانج و راهێنانە تایبەتەکانی یاریزانان و ژووری جلگۆڕین و ژوورە شاراوەکان یانەکە پێشانی بینەران دەدەن.
دوای ئارسیناڵ و مانچێستەر سیتی و تۆتنهام، ئەم کۆمپانیایە بەدوای ئامانجێکی گەورەتردا دەگەڕا، ئەویش وەرزێک لە ناوەوەی مانچێستەر یونایتد.
بەگوێڕەی هەواڵێکی رۆژنامەی ئاتلێتیک، ئامازۆن ئۆفەرێکی 12 ملیۆن یۆرۆی پێشکەش کردبوو بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی تایبەت دیوە شاراوەکانی شەیتانە سوورەکان بکاتە بەڵگە فیلمێک. ئەوەش بڕە پارەیەکی سەرنجڕاکێش دەبێت بۆ یانەیەک کە دوای یەکێک لە خراپترین وەرزەکانی و بەدەستهێنانی پلەی 15 لە پرێمەرلیگ پارەیەکی لەم شێوەیە قازانج بکەن.
دەستەی کارگێڕی یانەکە سەرەتا پێشوازییان لەو بیرۆکەیە کرد، بەڵام بڕیاری کۆتاییان بۆ روبێن ئەمۆریمی راهێنەر و ستافەکەی جێهێشت.
وەڵامی ئەمۆریم روون بوو:
نە کامێرا، نە دەرکەوتنی گشتی لەم کاتە هەستیارەدا. دەمەوێت تیمەکەم دوور لە جەنجاڵیەکان بە ئارامییەوە سەرنجیان لەسەر راهێنانەکان بێت.
بەم شێوەیە خەونی ئامازۆن بۆ بەرهەمهێنانی فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری لەسەر یەکێک لە یانە دێرینەکانی جیهان شکستی هێنا و یانەکەی لە سوودە داراییە 12 ملیۆن یۆرۆییەکە بێبەش بوو.