ئینگلتەراگرنگترین

وێنە و ڤیدیۆ؛ یاریزانانی لیڤەرپوول بەبێ دیۆگۆ جۆتای کۆچکردوو گەڕانەوە یانەکەیان

Yariga App

یاریگا –

یاریزانانی لیڤەرپوول بەبێ دیۆگۆ جۆتا گەڕانەوە راهێنانەکان بۆ ئەوەی دەست بە ئامادەکاریی بۆ وەرزی نوێ بکەن.

پێش نیوەرۆی ئەمڕۆ سێشەممە (08ـی یۆلیۆ/تەممووزی 2025) یاریزانانی لیڤەرپوول گەڕانەوە یانەکەیان بۆ ئەوەی دەست بە ئامادەکارییەکانیان بۆ وەرزی نوێ بکەن، لەکاتێکدا هەفتەی رابردوو دیۆگۆ جۆتا هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەکە بە رووداوێکی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا.

هەریەکە لە محەمەد سەڵاح هێرشبەری میسری و جێرێمی فریمپۆنگ یاریزانی نوێی یانەکە و ئاندری رۆبێرتسن گەڕانەوە یانەکەیان و خەمباری بە سیما و رووخساری زۆربەیانەوە دیار بوو، دیۆگۆ جۆتا دەیویست بە ئۆتۆمبێڵ لە ئیسپانیاوە بچێتە پۆرتوگاڵ و لەوێشەوە بە کەشتی بگەڕێتەوە بۆ لیڤەرپوول بۆ ئەوەی دەست بە ئامادەکارییەکان بکاتەوە، بەڵام قەدەر رێگای نەدا و لە ئیسپانیا گیانی لەدەست دا.

هاندەرانی رێدز لە دەروازەی سەنتەری مەشق و راهێنانەکانی یانەکە دەیان تاجە گوڵینەیان وەکو رێزێک بۆ رۆحی دیۆگۆ جۆتا ئەستێرەی کۆچکردووی یانەکەیان داناوە و بە درووشمی جیاواز، یادی ئەو یاریزانە پۆرتوگاڵییەیان کردووەتەوە.

Image

Image

Image

Image

Image

Flowers laid in memory of Diogo Jota at Liverpool's training ground.

بابەتی زیاتر

Back to top button