ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

پاڵەوانی سێریا ئەی یەکەم ئۆفەری فەرمی بۆ گواستنەوەی نۆنێز پێشکەش کرد

Yariga App

یاریگا –

ناپۆلی هەوڵی گواستنەوەی داروین نونێزی ئەستێرەی ئۆرۆگوایی یاریزانی لیڤەرپوڵ دەدات و ئێستاش ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بە لیڤەرپوول کردووە.

بەگوێڕەی راپۆرتە باوەڕپێکراوەکانی جیانلوکا دی مارزیۆ و ئەلفرێدۆ پیدۆلا، ناپۆلی هێشتا بە جیددی بیر لە گواستنەوەی داروین نونێزی هێرشبەری ئۆرۆگوایی لیڤەرپوول دەکاتەوە. لە کاتێکدا یانەکە لە گفتوگۆدایە بۆ گواستنەوەی لۆرێنزۆ لوکای یاریزانی ئودینێزی، بەڵام نونێز لە پێشەنگی لیستی گواستنەوەیان دەمێنێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ناپۆلی ئۆفەرێکی فەرمی بە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 5 ملیۆن یۆرۆ وەک پاداشت پێشکەش بە لیڤەرپوول کردووە، مووچەی ساڵانە لە نێوان پێنج بۆ 6 ملیۆن یۆرۆ بۆ نونێز. ئەمەش نزیکەی دوو هێندە زیاترە لەو مووچەیەی کە پێشکەش بە لۆرێنزۆ لوکا دەکرێت.

سەرچاوە نزیکەکانی ناپۆلی دووپاتی کردەوە کە نونێز لە پێشەنگی لیستی خواستەکانی یانەکەدایە و ئاگاداری هەموو ئەو وردەکارییانەن کە بۆ کۆتاییهێنان بە گواستنەوەکە پێویستن. لەلایەکی دیکەوە، نونێزیش ئارەزووی پەیوەندی کردنی بە یانە ئیتاڵیەکە نیشانداوە و پێدەچێت لە چەند رۆژی داهاتوودا پێشکەوتنی بەرچاو ببینرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button