ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ گۆڵپارێزێک بارسێلۆنا جێدەهێڵێت

Yariga App

یاریگا –

ئیناكی پێنا، گۆڵپارێزی ئیسپانی یانەی بارسێلۆنا ئامادەیە ریزەكانی یانەكەی جێبهێڵێت.

بارسێلۆنا ئێستا خاوەنی چوار گۆڵپارێزە و پێوویستە پێش دەستپێكردنەوەی وەرزی نوێ دوو گۆڵپارێز ریزەكانی یانە كاتالوونیەكە جێبهێڵن.

دوێنێ بەفەرمی بارسا نوێكردنەوەی گرێبەستی ڤۆیچێخ چێزنی تاوەكو 2027 راگەیاند.


بەگوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، ئیناكی پێنا لە گواستنەوەكانی هاوینەدا ریزەكانی بارسێلۆنا جێدەهێڵێت.

لە دوای پەیوەندیكردنی خوان گارسیا بە یانەكە و نوێكردنەوەی گرێبەستی چێزنی، ئیناكی پێنا ئامادەیە ریزەكانی یانەكەی جێبهێڵێت.

گۆڵپارێزە ئیسپانییەكە هەڵسەنگاندنی بژاردەكان دەكات و یانەیەكی نوێ بۆ خۆی دیاریدەكات.

پێنا لە هاوینی 2022 لە تیمی دووەمی بارسێلۆنا بۆ تیمی یەكەم بەرزكرایەوە و بەشداری 45 یاریی كردووە، لە 11 یاریی تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی هێشتووەتەوە و 64 گۆڵی لێكراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button