دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ سێ یانەی گەورە گرێلیشیان دەوێت و نیوكاسڵ بەدوای ئامانجەكەی لیڤەرپوولەوەیە
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
جاک گرێلیش لەلایەن چەند یانەیەكەوە داواكراوە، كریستاڵ پاڵاس دوو بەرگریكار دەكاتە ئامانج و نیوكاسڵ هێرشبەرێكی ئینگلتەرای دەوێت.
تۆتنهام، نیوكاسڵ و ناپۆلی چاودێری بارودۆخی جاک گرێلیش ئەستێرەی ئینگلیزی یانەی مانچێستەر سیتی دەكەن و یانەكەشی نرخی یاریزانەكەی بە 40 ملیۆن پاوەند دەستنیشانكردووە – سەن.
نیوكاسڵ یونایتد لە هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی مارک گێی بەرگریكاری ئینگلیزی یانەی كریستاڵ پاڵاس بەردەوامە – گیڤ می سپۆرت.
كریستاڵ پاڵاس گفتوگۆكانی لەگەڵ سپۆرتینگ بۆ گواستنەوەی عوسمان دیۆماندێ بەرگریكاری كۆتدیڤواری دەستپێكردووە و ئامادەیە 45 ملیۆن پاوەند لە گواستنەوەی خەرجبكات – گاردیان.
هەروەهاكریستاڵ پاڵاس دەیڤد كالابریا بەرگریكاری ئیتاڵی كردووەتە ئامانج و دەیەوێت وەک یاریزانێكی ئازاد بیگوازێتەوە – سكای سپۆرتس.
نیوكاسڵ گفتۆگۆی لەگەڵ كالڤێرت لوین كردووە و ئێدی هاو سەرسامی هێرشبەرە ئینگلیزیەكەیە، دوای جێهێشتنی ئێڤەرتن دەیانەوێت بیگوازنەوە یانەكەیان – تۆک سپۆرت.
نایف ئاگرد بەرگریكاری مەغریبی یانەی وێستهام ئامانجی سەرەكی یانەی مارسیلیایە – لیكیپ.
مانچێستەر یونایتد، ئینتەر میلان و یوڤێنتوس هەوڵەكانیان بۆ گواستنەوەی ئێدرسنی بەڕازیلی و ناوەڕاستكاری ئاتاڵانتا دەستپێكردووە و بەهای یاریزانەكە بە 44 ملیۆن پاوەند دەخەمڵێندرێت – گۆڵ.
راسموس هۆیلوند بیر لە جێهێشتنی مانچێستەر یونایتد ناكاتەوە – فابریزیۆ رۆمانۆ.
هەروەها مانچێستەر یونایتد بەهای 30 ملیۆن پاوەندی وەک نرخی ئاندرێ ئۆنانا دیاریكردووە –دەیلی مەیڵ.
مانچێستەر یونایتد، فولهام، ئێڤەرتن و كریستاڵ پاڵاس هەولی گواستنەوەی وێلفرید ئێندیدی یاریزانی لێستەر سیتی دەدەن – توتۆ سپۆرت.