بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئێستا؛ وەڵامی ناپۆلی بۆ ئەو ئۆفەرە فەرمیەی پێشکەشیان کراوە ئاشکرادەکرێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی ناپۆلی گرێبەستی فەرمی پێشکەشکرا بۆ دەستبەرداربوون لە ڤیکتۆر ئۆسیمین و وەڵامی یانەکەش بۆ ئۆفەرەکە ئاشکراکرا.

ئۆسیمێن کە پەیوەندی لەگەڵ ناپۆلی تێکچووە و وەرزی رابردوو بە خواستن یاریی بۆ گاڵاتەسەرای تورکی دەکرد، دوای تەواوبوونی ماوەی خواستنەکەی ئێستا یاریزانی ناپۆلییە و هێشتا چارەنووسی ئەو یاریزانە نادیارە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی جیانلوکا دی مارزیۆ، یانەی گاڵاتاسەرای چەند کاتژمێرێک بەر لە ئێستا ئۆفەرێکی فەرمی بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی یانە ئیتاڵیەکە کردووە. بەڵام لەلایەن ئۆرێلیۆ دی لاورێنتیس سەرۆکی ناپۆلیەوە رەتکراوەتەوە.

ئەو رۆژنامەنووسە ئاشکراشی کردووە کە ناپۆلی مکوڕە لەسەر ئەوەی تەنها بەو نرخە (75 ملیۆن یۆرۆ) دەستبەرداری هێرشبەرە نەیجیریەکەی بێت کە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی پێوە بەستراوەتەوە.

ئاشکراکردنی ئەم زانیارییە دوای چەند کاتژمێرێ لە بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە دێت کە یانەی هیلالی سعودی بە ئۆفەرێکی خەیاڵیەوە لە کڕینی ئۆسیمین چوونەتەپێشەوە و کە مووچەی ساڵانەی 40  ملیۆن دۆلاری پێبدەن.

دوایین پەرەسەندن؛ هیلال ئۆفەرێکی دیکەی خەیاڵی پێشکەشی ئۆسیمێن دەکات

بابەتی زیاتر

Back to top button