ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ بارسێلۆنا گرێبەستی ئەستێرەیەكی نوێكردەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەكانی بەردەوامە و ئەمجارە گرێبەستی ڤۆیچێخ چێزنی نوێكردەوە.

هەژماری فەرمی بارسێلۆنا لە پلاتفۆرمی ئێكس نوێكردنەوەی گرێبەستی چێزنی تاوەكو 2027 راگەیاند.


چێزنی لە مانگی دەی ساڵی رابردوو وەک یاریزانێكی ئازاد پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد.

گۆڵپارێزە 35 ساڵانەكە لەگەڵ بارسێلۆنا بەشداری 30 یارییكرد و لە 14 یاریی تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی هێشتووەتەوە و 36 گۆڵی لێكراوە.

بارسێلۆنا لە گواستنەوەكانی هاوینەدا گرێبەستی لەگەڵ خوان گارسیای ئیسپانی واژۆ كرد و ئێستا خاوەنی چوار گۆڵپارێزە.

بابەتی زیاتر

Back to top button