ئه‌وروپاگرنگترین

یاریزانێک نهێنییەکی ترسناکی فەنەرباچێ ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئالان ماکسیمین، هێڕشبەری فەڕەنسی و یاریزانی پیشووی فەنەرباچێی تورکی، لە چاوپێکەوتنێکدا چەند نهێنیەک سەبارەت بە کاتەکانی لەو یانەیە ئاشکرا کرد.

ماکسیمین کە بە خواستن وەرزی رابردوو لە ئەهلی سعودیەوە پەیوەندی بە یانەکەی جۆزێ مۆرینۆ کرد و بۆ ماوەی وەرزێک لەو یانەیە مایەوە، دوای تەواو بوونی ماوەی خواستنەکەی و گەڕانەوەی بۆ ئەهلی، لە میانی قسەکانی ماکسیمین لە کەناڵی یوتیوبی زاکی نانی فەرەنسی، دوای پێداچوونەوە بە تەواوی ژیانی وەرزشی تۆپی پێیدا، وەستا و قسەی لەسەر کاتەکانی لە فەنەرباچێ کرد.

دوای ئەوەی ستایشی هاندەرانی کرد، دەستی کرد بە قسەکردن لەسەر پیلانگێڕی و هەڕەشە و نەبوونی هاوسۆزی یانەکە، کە وەک یاریزانەکە خۆی ئاماژەی پێدەکات، گرنگیان بەوە نەدەدا کە دۆخی تەندروستی باوکی باش نییە و خەریکە بمرێت و گوتی:

من مرۆڤێکی راستگۆم و پێم خۆش نییە خەڵک بخەمە دۆخی سەختەوە. بەڵام گەیشتوومەتە ئاستێک کە ئیتر لە هیچ ناترسم. لە فەنەرباچێ هەوڵیان دەدا بە قسەی بێمانا رازیم بکەن دەرزی وزەبەخش لێبدەم. لەوێ رووبەڕووی چەند بارودۆخێکی شێتانە بوومەوە کە کاریگەری زۆری لەسەرم هەبوو.

دوای ئەوەی لە نیو وەرزی یەکەم ئاستێکی نایابی پێشکەش کرد، ئاستی یاریزانە فەرەنسیەکە بەشێوەیەکی بەرچاو لە نیو وەرزی دووەم دابەزی، لە کۆتاییدا راهێنەری یانەکە سەرزەنشتی کرد کە راهێنانەکانی وەک پێویست نەکردووە تەنانەت لە مانگی ئازار لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی مۆرینۆ گوتی کە ماکسیمین لە سێ مانگی رابردوو چوار رۆژ لەسەریەک راهێنانی نەکردووە.

ماکسیمین لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:

تاکە شتێک کە لە یانەکە گرنگ بوو یاریی بوو. بەڵام مرۆڤایەتی لە کوێیە؟ کاتێک لە نزمترین ئاستی خۆمدا بووم، بمپارێزە، راستە؟” ئەو ناسەقامگیرییەی لە یانەکە هەبوو، هۆکاری دابەزینی ئاستم بوو تا دواجار ناچاربووم لەگەڵ مۆرینیۆ قسە بکەم، بەڵام بەداخەوە نەگەیشتینە ئامانج.

دوای ئەم قسانەی هێرشبەرەکە، فەنەرباچێ کاردانەوەی هەبوو و رایگەیاند:

ئێمە بە سەرسوڕمانەوە بەدواداچوونمان بۆ ئەو لێدوانانە کردووە کە لە سۆشیال میدیا لەلایەن ئالان ماکسیمینەوە دراون، کە لە وەرزی 2024-2025 درێسی یانەکەمانی دەپۆشی.

شێواندنی راستییەکان سەبارەت بەو چارەسەرەی کە دوای کێشەیەکی تەندروستی لەلایەن وەرزشوانەکەوە وەریگرتووە، هەوڵێکە بۆ زیانگەیاندن بە ناوبانگی یانەکەمان. وەک یانەی وەرزشی فەنەرباچێ، رای گشتی ئاگادار دەکەینەوە کە هەموو مافە یاساییەکانمان لە بەرامبەر هەر لێدوانێکی چاوەشەکارانە سەبارەت بە ناوبانگی یانەکەمان بەکاردەهێنین.

بابەتی زیاتر

Back to top button