شۆک؛ شوێنگرەوەی نیکۆ ویڵیامس لەگەڵ بایرن میونشن رێککەوت
گورزێکی دیکە بەر بارسێلۆنا دەکەوێت..

یاریگا –
لویس دیاز، ئەستێرەی کۆڵۆمبی لەگەڵ بایرن میونشن رێککەوتووە و پەیوەندی بەو یانە ئەڵمانیە دەکات.
رۆژنامەی بیڵد بڵاویکردووەتەوە، لویس دیاز لەگەڵ بایرن میونشن لەسەر مەرجە کەسییەکان رێککەوتووە و رووناکی سەوزی بۆ یانە باڤارییەکە هەڵکردووە تاوەکو لەم هاوینە پەیوەندی پێوە بکات.
دیاز ئامانجێکی سەرەکی بارسێلۆنایە، یانە کاتالوونیەکە پاش بێهیوابوون لە گواستنەوەی نیکۆ ویڵیامس جارێکی دیکە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە کۆڵۆمییەکە دەستپێکردبوو.
🚨 Luis Diaz has now agreed personal terms with Bayern Munich.
(Source: @cfbayern & @altobelli13) pic.twitter.com/fIwxKtuN6N
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) July 7, 2025
هاوکات رۆژنامەی مارکا هەواڵەکەی پشتڕاستکردووەتەوە، بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، ئەمڕۆ دووشەممە لیڤەرپوول دەست بە ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێ دەکات، لویس دیاز پلانی داناوە لەگەڵ ئاڕنە سڵۆتی راهێنەری یانەکە کۆبێتەوە و نیازی خۆی بۆ رۆیشتن لە یانەکە رابگەیەنێت.
هەرچەندە لیڤەرپوول ئامادە نییە دەستبەرداری دیاز ببێت، بەڵام هێرشبەرە 28 ساڵانییەکە خۆی یەکلاییکردووەتەوە و بڕیاریداوە لەم هاوینە لیڤەرپوول جێبهێڵێت.
🔵🔴 A Luis Díaz le toca mover ficha
✍️ Informa @jfelixdiaz https://t.co/RZMlfnzUDE
— MARCA (@marca) July 7, 2025