بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیە

سەرەڕای رۆیشتنی، نەسڕ پێویستە مانگانە مووچەی دۆران بدات

Yariga App

یاریگا –

سەرەڕای ئەوەی جۆن دوران پەیوەندی بە فەنەرباچێ کردووە، بەڵام نەسڕ زۆرینەی مووچەکەی دەدات.

نەسڕی سعودی 14 ملیۆن دۆلار بۆ گواستنەوەی جۆن دوران هێرشبەری کۆڵۆمبی بە خواستن بۆ ماوەی وەرزێک لە فەنەرباچێ وەردەگرێت، لە کاتێکدا نەسڕ بەرپرسیار دەبێت لە پێدانی مووچەی دوران لە ماوەی مانەوەی لە یانە تورکییەکە کە مووچەی مانگانەی 10 ملیۆن دۆلارە.

بەگوێڕەی سەرچاوە تایبەتەکانی رۆژنامەی ریازی سعودی، رێکەوتنی گواستنەوەکە بڕگەی کڕینی هەمیشەیی لەخۆناگرێت، واتە بڕیارەکان سەبارەت بە داهاتووی دوران بە تەواوی لە دەستی نەسردا دەمێننەوە. بەگوێڕەی مەرجەکانی رێککەوتنەکە، فەنەرباچێ 14 ملیۆن دۆلاری بۆ گواستنەوەت بە خواستنی دۆران داوەتە یانە سعودیەکە، هاوکات نەسریش پێویستە مووچەی مانگانەی دۆران کە 10 ملیۆن دۆلارە بۆ هەر وەرزێک بدات. لە ئەنجامدا یانە سعودیەکە سودی 4 ملیۆن دۆلار لەم گواستنەوەیە کاتییە بەدەست دەهێنێت و لە کۆتایی وەرزی داهاتوودا ئەو یاریزانە دەگەڕێنێتەوە.

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە گواستنەوەکە بە رەزامەندی هەردوولا (نەسڕ و خودی یاریزانەکە) کراوە و خواستێکی هاوبەش هەبووە بۆ یەکلاییکردنەوەی. دوران بەدوای ئەزموونێکی نوێ و رێگەیەکی دەربازبوون لە دۆخی ئێستا دەگەڕا، لە هەمان کاتدا ئیدارەی نەسریش رەزامەندی دەربڕی لەسەر گواستنەوەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button